سووریا هۆشداریی دەداتە عێراق لە هێرشى گرووپە چەکدارەکان
پووختەی هەواڵ
- هۆشداری لە جموجوڵی گرووپە چەکدارەکان
- تا ئێستا بەغداد و تاران هەڵوێستی فەرمیان ڕانەگەیاندووە
خەریکە ئاڵۆزی دەکەوێتە نێوان بەغداد و دیمەشق و لەو باریەوە سووریا هۆشداریی دەداتە عێراق، هەر هێرشێک لە خاکەکەیەوە بکرێتە سەرى بێوەڵام تێناپەڕێت.
چەند سەرچاوەیەکى سیاسیی عێراقى بە میدیاکانیان ڕایانگەیاندووە، بەرپرسانى سووریا، حکومەتى عێراقییان لە جموجۆڵى گرووپە چەکدارەکان لە نزیک سنوورەکان ئاگادارکردووەتەوە و هۆشدارییان داوە لە وەڵامدانەوەى هەر هێرشێک لە خاکى عێراقەکەوە بکرێتە سەر وڵاتەکەیان.
ئوردنیش هۆشداری داوەتە عێراق
هەردوو وڵات هیچ هەڵوێستێکیان لەوبارەی ئەو زانیارییانەوە ڕانەگەیاندووە، ڕۆژى شەممەش چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوەکرد، ئوردنیش بە هەمانشێوە هۆشداریی داوەتە عێراق، کە وەڵامى توندى هەر هێرشێک دەداتەوە کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانى عێراقەوە بکرێتەسەر وڵاتەکەى.
هێرشە هاوبەشەکەی ئەمریکا و سعودیە
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژى 29ـى ئەم مانگە ئەمریکا و سعودیە بە هاوبەشى هێرشیان کردە سەر پێگەکانى حەشدى شەعبى لە چەند پارێزگایەکى عێراق و زیاتر لە 50 کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە.
سعودیە هێرشەکەى بە وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە ناوبرد کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانى عێراقەوە کراوەتە سەر وڵاتەکەى، لەکاتێکدایە بەرپرسانى حکومەتى بەغداد تاوەکو ئێستاش جەختلەوە دەکەنەوە هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت لە عێراقەوە هێرشکراوەتە سەر خاکى سعودیە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/219888
https://channel8.com/kurdish/news/217552
https://channel8.com/kurdish/news/189675
1 کاتژمێر پێش ئێستا