مەزڵوم عەبدی تێکەڵبوونی هەسەدەی لەگەڵ سوپای سووریا ڕاگەیاند
پووختەی هەواڵەکە:
- مەزڵوم عەبدی: لاپەڕەیەکی نوێی مێژوویی دەکەینەوە بۆ بونیادنانی وڵات
- عەبدی: ئەمڕۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هەسەدە وەک هێزێکی سەربەخۆ ڕادەگەیەنین
- عەبدی: هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە وەک هێزێکی سەربەخۆ ڕادەگەیەنین
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هەسەدە، هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری و تێکەڵابوونی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ڕاگەیاند و گوتی، ئەمڕۆ لاپەڕێکی نوێ لە مێژوویی ئەو وڵاتە دەکەنەوە.
گوتاری مەزڵوم عەبدی لە کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا
- هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی گرنگ لە مێژووی سووریا بە ناونیشانی ئاشتی و سەقامگیری و بونیاتنان.
- تەواوبوونی پڕۆسەی تێکەڵاوکردنی هێزەکانیان لە چوارچێوەی لیواکانی سوپای سووریا.
- عەبدی: ئەمڕۆ سەرەتای گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە بێت لە گۆڕەپانی جەنگەوە بۆ گۆڕەپانی بونیادنان.
مەزڵوم عەبدی لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی گرنگ لە مێژووی سووریا هەڵدەدەینەوە و دەست بە کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ دەکەین بە ناونیشانی ئاشتی، سەقامگیری و بونیادنان.
هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە وەک هێزێکی سەربازیی سەربەخۆ
عەبدی ڕاشیگەیاند، بارودۆخەکە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، دوای ڕێککەوتن لەگەڵ ئەحمەد شەرع و تەواوبوونی پڕۆسەی تێکەڵاوکردنی هێزەکانیان لە چوارچێوەی لیواکانی سوپای سووریا، ئەمڕۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازی هەسەدە ڕادەگەیەنن و بە بەرپرسیارێتییەوە وەک هێزێکی سەربازیی سەربەخۆی هەڵیدەوەشێنینەوە.
سەرەتای گۆڕانکاری ڕاستەقینە
فەرماندەی پێشووی هەسەدە ڕاشیگەیاند، دەيانەوێت ئەمڕۆ سەرەتای گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە بێت لە گۆڕەپانی جەنگەوە بۆ گۆڕەپانی بونیادنان و لە سەردەمی چەکەوە بۆ سەردەمی ئاشتی.
ڕەخساندنی فێربوون بە زمانی دایک
مەزڵوم عەبدی گوتیشی، سەرۆک شەرع لە چەندین بۆنەی جیاوازدا بەڵێنیداوە مافی فێربوون بە زمانی دایک بڕەخسێنێت، لە هەڵوێستەکانیدا ئەو کراونەوەیەمان بەرامبەر بە مافی فێربوون بە زمانی دایک بەدیکردووە، لەگەڵ پەرەپێدان بەم بڕیارە لە داهاتوودا.
عەبدی باسیلەوەشکرد، کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری خوێندن بە زمانی دایک لەئەمساڵدا، تاوەکو بتوانین لە داهاتوودا بونیادی لەسەر بکەن.
سووریایەکی یەکگرتوو بۆ هەموان
مەزڵوم عەبدی ڕاشیگەیاند، دەیانەوێت سووریایەکی نوێ بونیادبنێن بۆ تەواوی گەلەکەی بۆ کورد، عەرەب، تورکمان و کریستیان، سووریایەکی یەکگرتووی سەقامگیر، کە داهاتووی نەوەکانی بپارێزێت و ژیانێکی شایستە بۆ نەوەکانی دابین بکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
مەحموود بەرخودان: بەمزووانە هەسەدە هەڵدەوەشێنینەوە و دەچینە نێو سوپای سووریا
شەرع: خاوبوونەوە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە هەیە
عەبدى: هێزە سەربازییەکان بەناسنامەى خۆیانەوە تێکەڵى حکومەتى سووریا دەبن
مەزڵوم عەبدی: گفتوگۆمان لەسەر تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سووریا کرد
54 خولەک پێش ئێستا