تۆم باراک: کۆتاییهاتنی ئەرکی هەسەدە و تێکەڵبوونى بە دامەزراوەکانى سووریا ڕووداوێکى مێژووییە
پووختەی هەواڵەکە:
- تۆم باراک: پلانى سەرۆک ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەردەوامە
- تۆم باراک: کۆتاییهاتنی ئەرکی هەسەدە دابەشبوونى بۆ هاوبەشێتى هەمیشەیى گۆڕى
- تۆم باراک: تێکەڵاوبوونى ڕاستەقینە بەمشێوەیە دەبێت دۆڕاو و براوەى تێدا نییە
- تۆم باراک: سووریایەکى یەکگرتوو بۆ هەمووان شێوە دەگرێت
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و عێراق، کۆتاییهاتنی پڕۆسەی تێکەڵاوبوونی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا بە ڕووداوێکی مێژوویی ناودەبات و دەڵێت، داننان بە زمانی کوردی و ڕۆڵی سەرکردەکانی کورد لەناو حکومەتدا گرەنتی کراوە.
سووریایەکی یەکگرتوو بۆ هەموان
تۆم باراک لە دەستپێکى نووسینەکەیدا لە تۆڕى ئێکس دەڵێت پلانى سەرۆک ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەردەوامە، هاوبەشێکی چەسپاو هەنگاو دەنێت بۆ چوارچێوەیەکی نیشتمانی، سووریایەکی یەکگرتوو بۆ هەمووان شێوە دەگرێت.
تۆم باراک ئاماژەى بەوەشکردووە، تێکەڵاوبوونی هەسەدە بە شێوەیەکی ڕێکخراو لەناو دامەزراوەکانی سووریا، دابەشکاریی پێشووی بۆ هاوبەشییەکی ھەمیشە و گەڕانەوەی دەرفەتی پێکهێنانی داهاتووی هاوبەش لەنێوان گەلانی سووریا گۆڕی.
بایەخی داپێدانانی زمانی کوردی
- دانپێدانان بە زمانی کوردی گرەنتیی ڕۆڵی بنەڕەتی هاوبەشەکانمانە لە سووریا.
- ئەوەی دوێنێ جیابوونەوە بوو، ئەمڕۆ بووەتە ئامرازێکی هاوبەش.
- ئەمەیە شێوەی ڕاستەقینەی تێکەڵاوبوون، هیچ براوە و دۆڕاوێک نییە.
باراک دەشڵێت، دانپێدانان بە زمانی کوردی و گرەنتیی ڕۆڵی بنەڕەتی هاوبەشەکانمان هەریەک لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەناو حکومەتی سووریادا، ڕێزی شایستە بۆ ئەو سەرکردانە دەردەخات، لەگەڵ قوربانییەکانی هاوبەشە کوردەکانمان و ڕۆڵیان لە بونیادنانی سەقامگیریی هەرێمایەتی.
هیچ براوە و دۆڕاوێک نییە
نێردەکەی ترەمپ بۆ سووریا و عێراق ئەوەشی نووسیوە، ئەوەی دوێنێ جیابوونەوە بوو، ئەمڕۆ بووەتە ئامرازێکی هاوبەش، ئەمەیە شێوەی ڕاستەقینەی تێکەڵاوبوون، هیچ براوە و دۆڕاوێک نییە، ئەوانەی دوێنی بۆچوونیان جیاوازبوو، ئەمڕۆ چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ بەهێزترکردنی گەلی سووریای خاوەنی سەروەری، سوپایەکی یەکگرتوو، یەک حکومەت و یەک دەوڵەتە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
مەزڵوم عەبدی تێکەڵبوونی هەسەدەی لەگەڵ سوپای سووریا ڕاگەیاند
مەحموود بەرخودان: بەمزووانە هەسەدە هەڵدەوەشێنینەوە و دەچینە نێو سوپای سووریا
عەبدى: هێزە سەربازییەکان بەناسنامەى خۆیانەوە تێکەڵى حکومەتى سووریا دەبن
2 کاتژمێر پێش ئێستا