نێچیرڤان بارزانى: پێشوازى لە تێکەڵاوبوونى هەسەدە لەگەڵ هێزەکانى حکومەتى سووریا دەکەین

ئارام قەرەداغی 26 خولەک پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • نێچیرڤان بارزانى: داوا لە لایەنە کوردییەکان و پێکهاتەکانى سووریا دەکەین پشتیوانى ئەم هەنگاوە بکەن
  • نێچیرڤان بارزانی :ڕێککەوتنەکە بەرزدەنرخێنم و ئەمە دنیابینى ئەحمەد شەرعە لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و داهاتوویەکى باشتر بۆ سووریا.
  • نێچیرڤان بارزانی :ڕێزیش لە ڕۆڵ و هەوڵەکانى مەزڵوم عەبدى دەگرن لەپێناو سەرکەوتنى ئەم پرۆسەیە.

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە پرۆسەى تێکەڵاوبوونى هێزەکانى هەسەدە لەگەڵ حکومەتى سووریا دەکات و بۆچوونی وایە "هەنگاوێکە بۆ ئاسایش و سەقامگیرى سووریا".



 پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لایەنە کوردییەکانی سووریا


ێچیرڤان بارزانى لە پەیامێکدا داوا لە سەرجەم لایەنە کوردییەکانى سووریا و پێکهاتەکانى ئەو وڵاتە دەکات پشتیوانی ئەم هەنگاوە بکەن.


 بەرزنرخاندنی هەڵوێستی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی


نێچیرڤان بارزانى دەڵێت، "ڕێککەوتنەکە بەرزدەنرخێنم و ئەمە دنیابینى ئەحمەد شەرعە لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و داهاتوویەکى باشتر بۆ سووریا، ڕێزیش لە ڕۆڵ و هەوڵەکانى مەزڵوم عەبدى دەگرن لەپێناو سەرکەوتنى ئەم پرۆسەیە".


سەرەتاییەکی نوێ لە سووریا


سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختدەکاتەوە، کۆتاییهاتنى پرۆسەى یەکگرتنەوە سەرەتاى قۆناغێکى نوێیە لە سووریا بۆ گرەنتیى مافى سەرجەم هاوڵاتى و پێکهاتە جیاوازەکانى و فەراهەمکردنى ئاسایش و سەقامگیرى لەو وڵاتە.

ئێوارەى ڕۆژى 25ـى ئەم مانگە لە پاش کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەحمەد شەرع، مەزڵوم عەبدى کۆتاییهاتنى ئەرکى هەسەدەى وەک هێزێکى سەربەخۆ ڕاگەیاند و گوتى هەسەدە بووەتە بەشێک لە هێزەکانى حکومەتى سووریا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

مەزڵوم عەبدی تێکەڵبوونی هەسەدەی لەگەڵ سوپای سووریا ڕاگەیاند

مەحموود بەرخودان: بەمزووانە هەسەدە هەڵدەوەشێنینەوە و دەچینە نێو سوپای سووریا

عەبدى: هێزە سەربازییەکان بەناسنامەى خۆیانەوە تێکەڵى حکومەتى سووریا دەبن



ئارام قەرەداغی

26 خولەک پێش ئێستا