ژمارەی گيانلەدەستدان بە ڕووداوەکەی نيپاڵ گەيشتە 623 کەس

رۆزا حیسام 46 خولەک پێش ئێستا
چەند هاوڵاتییەکی نیپاڵ بە دیار خانووەکانیانەو ە بێدەسەڵات دۆش داماون، فۆتۆ: AFP
چەند هاوڵاتییەکی نیپاڵ بە دیار خانووەکانیانەو ە بێدەسەڵات دۆش داماون، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • گەڕان بەدوای تەرم و بێسەروشوێنبووانی کارەساتە سرووشتييەکەی نيپاڵدا بەردەوامە.
  • ژمارەی بێسەروشوێنبووەکانی نيپاڵ گەيشە دوو هەزار و 400 کەس.
  • بەهۆي لافاوە گەورەکەوە لانيکەم 10 هەزار خێزان ماڵەکانيان لەدەستداوە.

گەڕان بەدوای تەرم و بێسەروشوێنبووانی کارەساتە سرووشتييەکەی نيپاڵدا بەردەوامە و ژمارەی گيانلەدەستدان گەيشتووەتە 623 کەس و زياتر لە دوو هەزار و 400 کەسيش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.


هەرەسی بەفری چیای هیمالایە و بەنداوێکی ناوچەی تبت

  • بەرپرسانی بەشی کارەساتەکانی نیپاڵ ڕايانگەياند، 933 کرێکاری وێستگەيەکی کارەبا بێسەروشوێنبوون.
  • پێشبينی دەکرێت ژمارەی گيان لەدەست دانەکان زياتر بێت بەو پێيەی زۆرێک لە قوربانييەکان لە لافاوەکەدا ڕاماڵراون.
  • لە هیندستان حەوت تەرم لەو ڕووبارانەدا دۆزراونەتەوە کە لە نیپاڵەوە سەرچاوەدەگرن.


ڕۆژی پێنجشەممە، بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لە چيای هيمالايا بەنداوێک لە ناوچەی تبت لەسەر سنووری نيپاڵ و چين تەقيەوە و بەهۆيەوە لە چەند خولەکێکدا لافاوێکی گەورە دروستبوو بەهۆيەوە لانيکەم 10 هەزار خێزان ماڵەکانيان لەدەستداوە.


ناوچە زیانلێکەوتووەکان ژێرخانی وزەی زۆری تێدایە


ناوچەکە پڕۆژەی ژێرخانی وزەی بەرفراوانی تێدایە، درەنگانی ڕۆژی هەينی بەرپرسانی بەشی کارەساتەکانی نیپاڵ ڕايانگەياند، 933 کرێکاری وێستگەيەکی کارەبا بێسەروشوێنبوون، ئەوە سەرباری بێسەروشوێنبووەکانی پێشوو.

پێشبينی دەکرێت ژمارەی گيان لەدەست دانەکان زياتر بێت بەو پێيەی زۆرێک لە قوربانييەکان لەگەڵ لێشاوی ئاوەکەدا ڕاماڵراون بۆ ناوچەکانی ديکە.

لە ڕووبارەکانی هیندستان تەرم دۆزراوەتەوە


ڕۆژی هەينی، لە هیندستان حەوت تەرم لەو ڕووبارانەدا دۆزراونەتەوە کە لە نیپاڵەوە سەرچاوەدەگرن و گومان دەکرێت قوربانیی لافاوەکە بن.

بەهۆی پەنگخواردنەوەی ئاوەوە هێشتا مەترسی لافاو ماوە


تیمەکانی گەڕانی نیپاڵ و چین، ڕووبەڕووی بارودۆخێکی مەترسیدار بوونەوە، دوای ئەوەی گەیشتنە ئەو ناوچەیەی لافاوەکە تیایدا روویدابوو، تاوەکو بە شوێن ونبووەکاندا بگەڕێن، بەو پێیەی دوای داڕمانی سەهۆڵبەندەکە، ئاوێکی زۆر پەنگی خواردووەتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاوێکی دیکە هەيە.

بەڵام بەگوێرەی کەناڵی سی سی تیڤی چین، وردە وردە ئاستی ئاوەکە دادەبەزێت، بۆیە مەترسییەکە لە کەمبوونەوەدایە و هەڵمەتەکانی گەڕان دەستیان پێکردووەتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ژمارەی گیانلەدەستدانی لافاوەکەی نیپاڵ و چین بەرزبوویەوە بۆ 584 کەس

گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی سنووری نیپاڵ و چین گەیشتە 552 کەس

لافاو لە نیپاڵ: 157 گیانیان لەدەستدا و سەدان گەشتیار بێسەروشوێنن

رۆزا حیسام

46 خولەک پێش ئێستا