گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی سنووری نیپاڵ و چین گەیشتە 552 کەس

شێوە عومەر 36 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ژمارەی قوربانیانی لافاوە وێرانکەرەکەی ناوچەی سنووری نیپاڵ و تبتی چین بۆ 552 کەس بەرزبووەوە.
  • دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە، بەهۆی بوومەلەرزە و داڕمانی خاکەوە، بەفر و سەهۆڵبەندانی شاخەکانی ناوچەکە داڕمان و لافاوێکی بەهێز دروستبوو.
  • لە هیندستان حەوت تەرم لەو ڕووبارانەدا دۆزراونەتەوە کە لە نیپاڵەوە سەرچاوەدەگرن
  • دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەم کارەساتە لەدوای بوومەلەرزەکانی ساڵی 2015، کوشندەترین کارەساتە لە نیپاڵ.

زانیارییەک لە پۆلیسی نیپاڵ گەیشتووەتە کەناڵ8، تیایدا دوایین ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی ئاشکراکردووە و ڕایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستدانی 547 کەس پشتکڕاستکراوەتەوە و میدیای فەرمیی چین پشتڕاستی کردەوە، بەهۆی کارەساتەکەوە، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا زیاتر لە هەزار و 400 کەس، کە سەدان گەشتیاری بیانی لەخۆدەگرێت بێسەروشوێنن.


زانیارى زیاتر لەسەر ڕووداوەکە

  • دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا: ئەم کارەساتە لە دوای بوومەلەرزەکانی ساڵی 2015، کوشندەترین کارەساتە لە نیپاڵ.
  • لە هیندستان حەوت تەرم لەو ڕووبارانەدا دۆزراونەتەوە کە لە نیپاڵەوە دێن و گومان دەکرێت قوربانیی لافاوەکە بن.
  • ئێستا کار لەسەر ناسینەوەی تەرمەکان دەکرێت و حەوت تەرمەکەی هیندستان لە کۆی گشتیی قوربانییەکاندا هەژمار نەکراون.

    هەر ئەمڕۆ تیمەکانی گەڕانی نیپاڵ و چین، ڕووبەڕووی بارودۆخێکی مەترسیدار بوونەوە، دای ئەوەی گەیشتنە ئەو ناوچەیەی لافاوەکە تیایدا روویدابوو، تاوەکو بە شوێن ونبووەکاندا بگەڕێن، بەو پێیەی دوای داڕمانی سەهۆڵبەندەکە، ئاوێکی زۆر پەنگی خوارووەتەوە و لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی دیکە. بەڵام بەگوێرەی کەناڵی سی سی تی ڤیی چین، وردە وردە ئاستی ئاوەکە دادەبەزێت، بۆیە مەترسییەکە لە کەمبوونەوەدایە و هەڵمەتەکانی گەڕان دەستیان پێکردووەتەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

لافاو لە نیپاڵ: 167 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان گەشتیار بێسەروشوێنن

لافاو لە نیپاڵ: 157 گیانیان لەدەستدا و سەدان گەشتیار بێسەروشوێنن

ڕاپەرێک بوو بە سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ

شێوە عومەر

36 خولەک پێش ئێستا