
پووختەی هەواڵەکە:
راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە کە جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، لە سەردانێکی نهێنیدا بۆ مۆسکۆ هەوڵیداوە بنبەستی دانوستانەکان بشکێنێت. ڕاتکلیف ڕاستەوخۆ پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵیی لە نێوان ترەمپ، پووتین و زیلینسکی کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری جەنگەکە بگرێت. ئەم جوڵە دیپلۆماسییە نوێیە لە کاتێکدایە کە واشنتن وێنەیەکی تاریکی لەبارەی داهاتووی جەنگەکە پێشکەشی دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕووسیا کردووە.
بەرپرسانی ئۆکراینا، لە نێویاندا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، پشتیوانی خۆیان بۆ بیرۆکەی لووتکە سێقۆڵییەکە دەربڕیوە، بەڵام هاوکات گومانی زۆریان لە نیازەکانی پووتین هەیە. پاڤلۆ پالیسا، جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا، ئاشکرای کردووە کە زانیاریی هەواڵگرییان لەبەردەستە کە ڕووسیا خەریکی ئامادەکارییە بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر کیێڤ و چێرنیهێڤ. کیریلۆ بودانۆڤ، بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازیی ئۆکرایناش ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری هەیە لە مانگی ئەیلوولدا پڕۆسەی دیپلۆماسی بە نێوەندگیریی واشنتن دەستپێبکاتەوە.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی ئاشتی لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی 2026ـەوە بەهۆی سەرهەڵدانی جەنگی ئێران پەککەوتبوون. ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر، نێردەکانی کۆشکی سپی، لە مانگەکانی ڕابردوودا هەوڵیانداوە پێشکەوتن لەم دۆسیەیەدا بەدەستبهێنن، بەڵام تاوەکو ئێستا پووتین ئامادەیی بۆ کۆبوونەوەی لووتکە لەگەڵ ترەمپ و زیلینسکی نیشان نەداوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
پوتن: ئۆکرانیا پێشنیازی ئاشتی کردووە و ڕەتمان کردووەتەوە
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە تەممووزدا کوژراوانی ئۆکرانیا گەیشتە بەرزترین ئاست
.jpg)


