
پووختەی هەواڵەکە:
تورکیا، پاکستان و سعودیە هەنگاوی کردەییان ناوە بۆ پێکهێنانی جەمسەرێکی نوێی بەرگری لە ناوچەکەدا و بڕیاریان داوە سکرتاریەتێکی هەمیشەیی بۆ ڕێککەوتننامەی مەککە دابمەزرێنن. ئەم هاوپەیمانییە سێقۆڵییە کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سوپاسالارانی هەر سێ وڵاتی لە ئیستانبوڵ کۆکردەوە، ئامانجیەتی توانای هێزە چەکدارەکانیان لە ڕێگەی پیشەسازیی بەرگریی هاوبەشەوە بۆ ئاستێکی باڵاتر بگوازێتەوە.
هەر سێ وڵات لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا سووربوونی خۆیان بۆ فەراهەمکردنی ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام لە ناوچەکەدا دەربڕیوە. ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە پشتیوانیکردنە لەو هەوڵانەی کە ئاڵۆزییەکان کەمدەکەنەوە و هانی چارەسەری ئاشتییانەی قەیرانەکان دەدەن. ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ستراتیژیی سیاسی و بەرگری بوو کە تێیدا جەخت لە بە دامەزراوەییکردنی هەماهەنگییەکان کرایەوە تاوەکو کاریگەریی بەرگریی بەکۆمەڵ لە ئاستە هەرێمییەکاندا زیاد بکات و ببێتە هۆی بەدەستهێنانی ئاشتییەکی گشتگیر.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
