
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران زۆر سنووردار دەبن، چونکە ئەو وڵاتە شکستخواردووە و نابێت بە هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.
سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی ئەو هۆشدارییانەی دایەوە کە باس لە کەمبوونەوەی تەقەمەنی دەکەن و ڕایگەیاند، پارە و تەقەمەنیی ئەمریکا لە جەنگی ئۆکرانیاندا بەهەدەر دراوە نەک لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا، چونکە جەنگی ئێران بۆ ئەوان بە جەنگێکی بچووک هەژمار دەکرێت و هێزەکانیان توانای تەواویان بۆ هەر ئەگەرێک هەیە.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا وێنەیەکی خراپی ئێرانی نیشاندا و ئاماژەی بەوە کرد کە تاران تەنانەت پارەی سەربازەکانیشی پێ نادرێت. ناوبراو دڵنیایی دا کە گەرووی هوورمز لە دۆخێکی زۆر باشدایە و هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا چاودێریی گواستنەوەی نەوت دەکەن بۆ ئەوەی بازاڕەکان جێگیر بمێنن. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان خاوەنی بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنیی کۆن و نوێن کە زۆر بەهێزن و بۆ هەر جەنگێک ئامادەن و دەتوانن لە هەر کاتێکدا بێت سوودیان لێ وەربگرن.
ترەمپ: دوورگەى خارگ خاپوور و پارچە پارچەى دەکەین
ترەمپ سزاکان بە کاریگەرتر لەشەڕی مووشەکی لە دژی ئێران دەبینێت
ترەمپ: هەر وڵاتێک مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات سزا دەدرێت
.jpeg)
.jpg)



