
دوای 6 مانگ لە دەستپێکردنی شەڕی ئێران، ئامانجەکانی ئەمەریکا لە کۆنترۆڵکردنی نەوت و لەناوبردنی سەرجەم توانا ئەتۆمی و مووشەکییەکان و بڕینی پشتیوانیی گرووپە چەکدارەکان بە تەواوی نەهاتوونەتە دی و جەنگەکەش بەردەوامە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سزاکان بە کاریگەرتر لە مووشەک دەزانێت بەرامبەر بە ئێران.
لە دوایین پێشهاتەکاندا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە نزیکەی 82%ی مووشەکەکانی ئێرانیان لەناوبردووە، بەڵام لە بەرامبەردا ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ژێرخانی مووشەکیی تاران بە تەواوی لەناونەچووە و بەهۆی ئاڕاستەکردنی مووشەکێک بۆ ئوردن 3 سەربازی ئەمەریکی کوژران. لەلایەکی دیکەوە واشنتن بۆ ئێستا نایەوێت تاوەکو هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی لە مانگی تشرینی دووەمدا بکەوێتە شەڕێکی نوێوە، بەڵکو سەرنجی خستووەتە سەر سەپاندنی سزای ئابووری، چونکە سەرۆکی ئەمەریکا دانیناوە بەوەی سزاکان لە مووشەکەکان کاریگەرتر بوون.
شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەپێی ئامانجە سەرەتاییەکانی واشنتن بەتەواوی یەکلا نەبووەتەوە، چونکە بەشێکی زۆری ژێرخانی ئەتۆمی و سەربازیی ئێران سەرباری زیانەکان بە پێوە ماونەتەوە. هاوکات دانوستان و ڕێککەوتنە سەرەتاییەکانی وەک یاداشتی لێکتێگەیشتنی 17ی حوزەیران نەبوونەتە هۆی کۆتاییهێنانی بەردەوام بە جەنگەکە، لە کاتێکدا واشنتن ستراتیژی خۆی بۆ گوشاری ئابووری بگۆڕێت و تاران لە ڕێگەی دەسەڵاتی نوێوە هەوڵی پاراستنی پێگە ناوچەیییەکانی دەدات.
جەنگی ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی چەقبەستوو
شەش مانگە ڕێبەرى باڵاى ئێران دوور لە چاوەکان کارەکان بەڕێوەدەبات
ئەمریکا بەهۆی سزاکانی ئێرانەوە سزا بەسەر بانکێکی میسریدا دەسەپێنێت
ئێران: وڵاتان خۆیان لە جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکا بەدوور بگرن
.jpeg)
.jpg)



