
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕایگەیاندووە، وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکەی بەنیازە سزای دارایی توند بەسەر بانکی میسردا بسەپێنێت. ئەم سزایە بەهۆی پەیوەندییەکانی ئەو بانکە لەگەڵ ئێرانە و لقەکانیان لە ئیمارات بە ئامانج دەگرێت.
بانکی میسر بە ددوەم گەورەترین بانکی حکومی لە میسر دادەنرێت و خاوەنی تۆڕێکی فراوانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە. سزادانی لقەکانی ئەم بانکە لە وڵاتی ئیمارات کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر جووڵەی بازرگانی لە ناوچەکەدا دروست دەکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە واشنتن دەیەوێت سەرجەم سەرچاوە داراییەکانی ئێران وشک بکات.
پلانەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا 6 مانگ دوای دەستپێکردنی شەڕی دژ بە تاران داڕێژراوە و ئامانجی سەرەکی پەکخستنی ژێرخانی دارایی ئەو وڵاتەیە. سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینە دەیەوێت لە ڕێگەی سزادانی بانکە نێودەوڵەتییەکانەوە، گەمارۆکانی سەر ئێران بگەیەنێتە بەرزترین ئاست، چونکە ئەم بانکە میسرییە لە ڕێگەی لقەکانی لە ئیمارات ئاسانکاری بۆ مامەڵە داراییەکانی تاران کردووە و ئەمەش پێشێلکردنی یاساکانی ئەمریکایە.
سزای نوێی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی دابەزاند
ئەمریکا: سەختترین سزای ئابووری بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

