بەریتانیا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پوووختەى هەواڵەکە
- حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی و دەزگای ئێراندا سەپاند
- بەریتانیا: ئامانج لە سزاکان ڕێگرییە لە کارە تێکدەرەکانی تاران.
- هاوڵاتییان و کۆمپانیا بەریتانییەکان بۆیان نییە هیچ جۆرە مامەڵەیەکی دارایی یان بانکی و بازرگانی لەگەڵ سزا دراوەکاندا بکەن.
حکومەتی بەریتانیا، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "حەوت کەسایەتی و دەزگای ئێرانی خستووەتە لیستی سزاکانییەوە، بە ئامانجی ڕێگری لە تاران بۆ کارە دووژمنکاری و تێکدەرەکانی دژ بە سەقامگیریی ناوچەکە.
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی حکومەتی بەریتانیا
- سزاکان سەرجەم پارە و سامانی ئەو کەسایەتی و دەزگایانە لە وڵاتەکەی بلۆک دەکات و ناتوانن هیچ مامەڵەیەکی پێوە بکەن
- پاکێجی سزاکانی لەندەن، هاوڵاتییان و کۆمپانیا بەریتانییەکان بۆیان نییە هیچ جۆرە مامەڵەیەکی دارایی یان بانکی و بازرگانی لەگەڵ سزا دراوەکاندا بکەن.
- ئامانج لە سزاکان بڕینی توانا لۆجستی و داراییەکانی ئەو تۆڕ و گرووپە سیخوڕ و تێکدەرانەیە کە بە ناوی ئێرانەوە کار دەکەن.
لە کاتێکدایە لە مانگی ئایاری 2026 بەریتانیا سزای بەسەر 12 کەس و دامەزراوەی ئێران بە تۆمەتی پلاندان و بۆ هێرش و تێکدانی ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەی سەپاند.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وڵاتەکەش کۆی گشتی سزاکانی لەندەن بەسەر ئێران تاوەکو ئێستا زیاتر لە 550 کەسایەتی و دامەزراوەی گرتووەتەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/225751
سامیا حەسەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا