سزای نوێی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی دابەزاند

ئارا ئیبراهیم 4 کاتژمێر پێش ئێستا
نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا ناجێگیرە
نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا ناجێگیرە

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەمشەو کاتژمێر 21:00 بەکاتی هەرێم، ئەمریکا قورسترین سزای ئابووری و دارایی بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.
  • نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 93.15 دۆلار و تەکساس بۆ 85.70 دۆلار دابەزی.
  • چین وەک کڕیاری 90%ـی نەوتی ئێران، گەورەترین زەریرمەندی ئەم سزایانە دەبێت.
  • نرخی نەوتی بەسڕە دوای ڕێککەوتن لەگەڵ تاران بۆ 83.19 دۆلار بەرزبووەوە.

زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 کە ئەمشەو کاتژمێر 9، ئەمریکا زنجیرەیەک سزای نوێی ئابووری و دارایی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بە "سەختترین سزاکانی مێژوو" ناودەبرێن. ئەم بڕیارە ئاڵنگاریی گەورە بۆ ئەو وڵاتانە دروست دەکات کە پشت بە سووتەمەنیی ئێران دەبەستن و بازاڕی وزە ڕووبەڕووی لەرینەوە دەکاتەوە. بازرگانان ئێستا لە دۆخی چاوەڕوانیدان و کڕین و فرۆشتنیان ڕاگرتووە، ئەمەش وایکردووە نرخی زێڕ بەرزبێتەوە و نرخی نەوت ڕوو لە دابەزین بکات.


کاردانەوەی بازاڕ و ڕای شرۆڤەکاران

  • نرخی نەوتی برێنت بە ڕێژەی 1.31% دابەزی و گەیشتە 93.15 دۆلار.
  • نەوتی تەکساس بە ڕێژەی 1.56% دابەزینی تۆمارکرد و گەیشتە 85.70 دۆلار.
  • بانکی کۆمۆنوێڵتی ئوسترالیا هۆشداری دەدات ئەگەر ئێران وەڵامی سزاکان بداتەوە، قەیرانی سووتەمەنی قووڵتر دەبێتەوە.
  • مۆرگانی ستانلی پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو نرخی نەوت زیاتر دابەزێت، چونکە ئاستی کۆگاکانی چین لە دابەزیندایە.
  • بازرگانان لە ئێستادا تەنیا بینەری دۆخەکەن و کڕین و فرۆشتنیان بە نەوتەوە بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرتووە.

ململانێی سیاسی و نرخە هەرێمییەکان

سیاسەتمەدارانی ئێران بۆ دوو بەرە دابەشبوون؛ بەرەیەک لەگەڵ سازشدایە و بەرەکەی دیکە سوورە لەسەر بەردەوامیی جەنگ، ئەمەش ئاراستەی داهاتووی بازاڕ دیاری دەکات. لە ڕووی هەرێمییەوە، نەوتی ئیمارات بە 104 دۆلار گرانترینە و نەوتی عومان بە 95 دۆلار دەفرۆشرێت. نەوتی عێراق کە پێشتر 68 دۆلار بوو، دوای ڕێککەوتنی بەغداد و تاران بۆ هەناردەکردن لە گەرووی هوورمزەوە، نرخەکەی بۆ 83.19 دۆلار بەرزبووەوە. واشنتۆن تا ئێستا بانکە گەورەکانی چینی سزا نەداوە، بەڵام گەورەترین زەبری سزاکان بەر پەکین دەکەوێت کە 90%ـی نەوتی خاوی ئێران دەکڕێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

مەزهەر محەممەد ساڵح: نرخی نەوت لە بودجەی 2027دا 50 بۆ 60 دۆلار دەبێت

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زێڕ؛ بازاڕ لە چاوەڕوانی ئامارەکاندایە

کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئامارەکانی بەرهەمهێنان، فرۆشتن و نرخی نەوتی بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە

گوڕانی جەنگی سەربازی بۆ ئابووری و داخستنی گەرووی بابولمەندەب نرخی نەوت دەگەیێنێتە 200 دۆلار

ئارا ئیبراهیم

4 کاتژمێر پێش ئێستا