
پووختەی هەواڵەکە هەواڵەکە:
دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ترەمپ ستراتیژی خۆی بەرامبەر تاران گۆڕیوە و جەخت لەسەر ڕووخانی ئابووری ئەو وڵاتە دەکاتەوە، لە کاتێکدا هەردوولا لە لێواری جەنگێکی سەربازیی فراواندان لە گەرووی هوورمز.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر شارەکانی کوهستک و خوزستان 11 کەس کوژراون، کە لەنێویاندا 4 کەسیان لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا بوون و منداڵێکی تەمەن 4 ساڵانیشیان تێدایە. هێرشەکان فڕۆکەخانەی مەدەنی جیرفت و ناوەندی گازی عەسەلوویە و بەندەری چابەهاریشیان گرتووەتەوە.
لە وەڵامی ئەم هێرشانەدا، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بە مووشەکی بالیستی هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی دەریایی ئەمریکا لە ئوردن. محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریدایە ئەمریکا و ڕایگەیاند، ئەگەر ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بکرێت، ئەوا ڕێگە نادەن هیچ وڵاتێک لە کەنداوەوە نەوت هەناردە بکات و گەرووی هوورمز بە تەواوەتی دادەخەن.
توندبوونەوەی ئەم شەپۆلە نوێیەی ئاڵۆزییەکان کە دوای مانگێک لە ئارامیی ڕێژەیی دێت، وایکرد نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا 4 دۆلار بەرزببێتەوە و بگاتە 96 دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستی نرخە لە ماوەی 5 هەفتەی ڕابردوودا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ترەمپ: هێرشمان کردە سەر ئامانجەکانی ئێران لە نزیک گەرووی هوورمز
.jpg)


