
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانی ئێران لە نزیک گەرووی هوورمز و هەوڵێکی سوپای ئێرانیان بۆ دانانی مین لەو گەرووە شکست پێهێناوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی ترووس ڕایگەیاند: "لەم ساتەدا هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک گەرووی هوورمز بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی ئامانجەکانی ئێران، هێرشەکان گەورە و بەهێزن و بۆ تۆڵەسەندنەوەن لە هەوڵە شکستخواردووەکانی ئێران، بۆ دانانی مینی دەریایی بۆ گەرووی هوورمز، کە بە گوتەی ئەو، لە ئێستادا هیچ مینێکی تێدا نییە، بە تەواوی لابراون یان تەقێنراونەتەوە.
بە گوتەی ترەمپ، ئێرانییەکان هەشت مووشەکیان ئاڕاستەی بنکەکەیان کردووە لە ئوردن، بەڵام سەرجەمیان خراونەتە خوارەوە، دەشڵێت: "ئەگەر ئێران هەوڵی تۆڵەسەندنەوە بکاتەوە، جارێکی دیکە زۆر بەهێزتر هێرشیان دەکەنە سەر و لەو هێرشانەدا شتێکی ئەوتۆ بەناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران نامێنێتەوە.
ئەمریکا چەند ناوچەیەکی لە ئێران بۆردوومانکرد
سەرۆکی ئەمریکا: جەنگی ئێران بۆ ئێمە جەنگێکی بچووکە
ترەمپ سزاکان بە کاریگەرتر لەشەڕی مووشەکی لە دژی ئێران دەبینێت
پلانی ترەمپ بۆ هێرشێکی سنووردار دژی پێگە سەربازییەکانی ئێران
.jpg)


