
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، تەقینەوە لە چەند ناوچەیەکی ئێران ڕوویداوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکاش ئاشکرای دەکات، چەند ئامانجێکی سوپای پاسدارانیان بۆردوومان کردووە.
بەگوێرەى میدیاکانی ئێران، تەقینەوەکان لە بەندەر عەباس، قیشم و دوورگەی سیرک و چەند ناوچەیەکى دیکە بیستراون.
دوای تەقینەوەکان، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هێرشیان کردووەتەسەر ژمارەیەک ئامانجی سوپای پاسداران.
باسلەوەشکراوە، بۆردوومانەکانیان لە تۆڵەی هێرشەکانی سوپای پاسداران بووە بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هوورمز.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە، هێرشەکانیان بۆسەر ئێران ئەمشەو، ڕەنگە بگاتە 100 هێرش.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاش بڵاویکردەوە، پێویستە ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەوپەڕى وریاییەوە مامەڵە بکەن لەگەڵ دۆخەکەدا.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، لە تۆڵەی هێرشکردنەسەر بنکەی هێزەکانیان لە ئوردن، وەڵامی ئێران دەدەنەوە.
دوای هێرشەکانی سەر ئێران، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بە ڕێژەی 3% بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوت گەیشتە 96 دۆلار.
سەرۆکی ئەمریکا: جەنگی ئێران بۆ ئێمە جەنگێکی بچووکە
ترەمپ سزاکان بە کاریگەرتر لەشەڕی مووشەکی لە دژی ئێران دەبینێت
پزیشکیان: ئامادەین دوایین ڕێککەوتن جێبەجێبکەین
پلانی ترەمپ بۆ هێرشێکی سنووردار دژی پێگە سەربازییەکانی ئێران
.jpeg)
.jpg)



