
سوپاى پاسدارانى ئێران، خستنەخوارەوەى درۆنێکى ئەمریکى لە گەرووى هوورمز ڕاگەیاند، مەسعود پزیشکیانیش دەڵێت، وڵاتەکەى ئامادەیە دوایین ڕێککەوتن جێبەجێبکات، ئەگەر لایەنى بەرامبەر پابەندى بەڵێنەکانى بێت.
ئاژانسى تەسنیم، بڵاویکردەوە، بەرگریی ئاسمانى سوپاى پاسداران درۆنێکى جۆرى (ئێم کیو-9)ـى ئەمریکى لە ڕۆژهەڵاتى گەرووى هوورمز خستەخوارەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، ژمارەى کوژراوانى هێرشەکەى دوێنێى ئەمریکا بۆ سەر دوورگەى لارک بۆ سێ کەس بەرزبووەتەوە.
لەلایەکى ترەوە، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمارى ئێران لە پەراوێزى بەشداریکردنى لە لوتکەى شەنگهاى بۆ هاوکارى لە قیرغیزستان لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانى پاکستان و ئیلهام عەلیێف هاوتا ئازربایجانییەکەى کۆبووەوە.
دووپاتیکردەوە، کۆمارى ئیسلامیى ئێران ئامادەیە دوایین ڕێککەوتن جێبەجێبکات، ئەگەر لایەنى بەرامبەر پابەندى بەڵێنەکانى بێت.
ڕاشیگەیاند، بەدیهێنانى ئاسایش و ئارامى بەردەوام لە ناوچەکەدا، تەنیا لە ڕێگەى هاوکارى و هەماهەنگى نێوان وڵاتانى ناوچەکە دەبێت، بەبێ دەستوەردانى دەرەکى.
سەرۆککۆمارى ئێران ئاماژەى دا بە هەوڵدانى نەیارانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران بۆ سەپاندنى فشار و سزاى ئابوورى بەسەریدا و دووپاتیکردەوە، گەلى ئێران بەردەوامدەبێت لە خۆڕاگرى بۆ بەرەنگاربوونەوەى فشارە دەرەکی و سیاسەتیی سەپێنراو، بە پشت بەستن بە تواناى ناوخۆیی و پشتیوانیی هاوکارى هەرێمى و ڕێگەنادەن ئیرادەى گەلى ئێران ملکەچى فشارى زلهێزەکان بێت.
پزیشکیان: بۆ شەڕ ناگەڕێین بەڵام بە توندی وەڵام دەدەینەوە
پزیشکیان: بەرهەمهێنانی ئاو، کارەبا و گاز هێڵی سوورن و ناوەستن
.jpeg)
.jpg)



