
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی نهێنی لە راپۆرتی 14ـی ئابی "پەڕاوی فەرمانەکانی" وەزیری جەنگ ئاشکرای کرد بەهۆی جەنگی شەش مانگەی ئێرانەوە، هێزی دەریایی ئەمریکا کەوتووەتە دۆخێکی نائاسایی و توانای پاراستنی خاکی وڵاتەکەی لاواز بووە. بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی پێنتاگۆن، تەنیا 25%ـی کەشتییە جەنگییەکان لە کاردان، ئەمەش گەورەترین پاشەکشەی سەربازیی واشنتنە لە مێژووی هاوچەرخدا کە هێزەکانی لە ناوچەکانی دیکەی جیهان ئیفلیج کردووە.
ڕاپۆرتە نهێنییەکەی وەزارەتی جەنگ (SDOB) ئاشکرای دەکات، ناردنی دەیان کەشتی بۆ گەمارۆدانی گەرووی هوورمز و بەندەرەکانی ئێران، بووەتە هۆی پەککەوتنی پڕۆسەی چاککردنەوەی کەشتییەکان. بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، ئەمریکا ناچار بووە تەنیا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری خۆی لە ناوچەی پاسفیک کە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی بەرامبەر چین دانرابوو، ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. هەندێک لەم کەشتییانە زیاتر لە 250 ڕۆژە لە ئەرکی بەردەوامدان و بەهۆی نەبوونی کەشتیی جێگرەوە، توانای گەڕانەوەیان بۆ بەندەرەکانیان نییە.
شۆن پارنێڵ، گوتەبێژی وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە وەڵامی ئەم ناڕەزایەتییانەی فەرماندەکاندا ڕایگەیاند، بڕیارەکانی واشنتن لەسەر بنەمای ئەولەویەتەکانی سەرۆک ترەمپ و هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان دەدرێن. جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران کە لە شوباتی 2026 دەستیپێکردووە، وایکردووە پێنتاگۆن تەواوی سەرنجی بخاتە سەر گەمارۆدانی دەریایی ئێران، سەرەڕای ئەو فشارە زۆرەی لەسەر ئامادەیی کەشتی و فڕۆکە جەنگییەکان لە ناوچەکانی دیکەی جیهان دروستی کردووە.
ئەمریکا دوورگەى لارکى لە باشوورى ئێران بۆردوومانکرد
پێکدادانی سەربازیی ئەمریکا و ئێران و بە ئامانجکردنی بنکە سەربازییەکانی ناوچەکە
ترەمپ سزاکان بە کاریگەرتر لەشەڕی مووشەکی لە دژی ئێران دەبینێت
ئێران: بۆ ڕاگرتنی شێتییەکانی ئیسرائیل پێویستمان بە چەکی ئەتۆمە
.jpeg)
.jpg)



