
سوپای ئەمریکا دوورگەى لارکی سەر بە پارێزگای هورمزگانی لە باشوورى ئێران بۆردوومان کرد، میدیاى ئێرانیش دەڵێت، لە هێرشەکەدا دوو کەس کوژراون و دووانى دیکەش برینداربوون.
بەرپرسانى ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، هێزەکانیان دوو سەکۆى هەڵدانى مووشەکیان لە دوورگەى لارکى ئێران بۆردوومانکردووە، پاش ئەوەی هەستیان کردووە ئامادە دەکرێن بۆ تەقاندنی مووشەکی هەڵگری مینی دەریایی.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، دواى ئەوەى هێزەکانیان تێبینیى ئەوەیان کردووە سوپاى پاسداران، ئامادەکاریی دەکات بۆ هەڵدانى مووشەکەکان بە ئاڕاستەى گەرووى هوورمز، بۆردوومانى دوو سەکۆى هەڵدانى مووشەکیان کردووە.
هاوکات، میدیاى ئێران بڵاویکردووەتەووە، ئەمریکا بەدرۆن هێرشى کردووەتە سەر دوورگەى لارک، بەگوێرەى ئاماری سەرەتایی، دوو کەس کوژراون و دووانى دیکەش برینداربوون کە پێدەچێت ئەندامی هێزی دەریایی ئێران بووبن.
ئێران مەرجەکانی بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز دیاریدەکات
ترەمپ سزاکان بە کاریگەرتر لەشەڕی مووشەکی لە دژی ئێران دەبینێت
ئێران: بۆ ڕاگرتنی شێتییەکانی ئیسرائیل پێویستمان بە چەکی ئەتۆمە
.jpeg)
.jpg)



