
مەسعود پزیشکیان گەرووی هورمزی کردووەتە کارتی فشار بەرامبەر ئەمریکا و بۆ یەکەمجار مەرجەکانی کردنەوەی ئاشکرا دەکات. تاران جەخت دەکاتەوە تەنیا لە بەرامبەر ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان و هەڵگرتنی سزای پترۆکیمیاوی ئامادەیە ڕێڕەوێکی کاتی بکاتەوە. ئەم هەڵوێستە هاوکاتە لەگەڵ توندبوونەوەی لێدوانە سەربازییەکانی سوپای پاسداران کە دەڵێن کۆنترۆڵی تەواوی گەرووەکە لە دەستی ئێراندایە.
مەسعود پزیشکیان بڕیارە لە سەرەتای مانگی 9ـدا لە پەراوێزی لووتکەی ڕێکخراوی شەنگەهای لە بیشکیکی پایتەختی قیرغیزستان، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنە هەرێمییەکان. هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختی کردەوە کە دەسەڵاتی تەواوەتییان بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە و ڕێگە بە هیچ کەشتییەک نادەن بەبێ هەماهەنگی تێپەڕێت. سوپای پاسداران لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە کرانەوەی گەرووەکە بە ناڕاست و "درۆی شاخدار" وەسف دەکات.
مەسعود پزیشکیان: لە هیچ کام لەو 14 بەندەی لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتووین پاشەکشەمان نەکردووە
پزیشکیان: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا دەرئەنجامی کۆدەنگی بوو
سوپای پاسداران: لەگەڵ عوممان لە بارەی گەرووی هوورمزەوە گەیشتووینەتە ڕێککەوتن
.jpeg)
.jpg)



