
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە مەراسیمێکی فەرمیدا ئاشکرای کردووە کە وڵاتەکەی لەناو قووڵایی جەنگێکی سەربازی و ئابووریدایە. پزیشکیان وردەکاریی نوێی لەسەر واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا خستەڕوو و وەک بڕیارێکی ستراتیژیی نیشتمانی وەسفی کرد. ئەم گوتارە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی فشارەکان و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی تاران لەگەڵ واشنتن.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، مەسعود پزیشکیان ڕەخنەی لە هەنگاوە نەشارەزایانەکانی هەندێک لە دەزگاکان گرت لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکاندا. ئەو جەختی کردەوە کە تەنیا یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەتوانێت ڕێگری لە خۆبەدەستەوەدان بەرامبەر دوژمنان بکات. پزیشکیان هۆشداری دا کە بڕیارەکان دەبێت پابەندبوونی هەموولایەنیان لەسەر بێت، چونکە پێشێلکردنی بڕیارە ناوخۆییەکان وڵات ڕووبەڕووی لاوازی و شکست دەکاتەوە.
پزیشکیان: بەردەوامیی جەنگ ویستی ئیسرائیلە و ئێمە ئاشتیمان دەوێت
پزیشکیان: یاداشتنامەی نوێ دەبێتە بنەمای ئاسایشی ئێران و ناوچەکە
مەسعود پزیشکیان: لە هیچ کام لەو 14 بەندەی لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتووین پاشەکشەمان نەکردووە
پزیشکیان: یاداشتنامەی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڵگەنامەیەکی مێژووییە
.jpeg)
.jpg)



