
سەرۆککۆماری ئێران لە یەکەم کاردانەوەیدا دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەخت لەسەر پاراستنی ئاشتی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش دەکاتەوە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وێنەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتنی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم یاداشتنامەیە بەڵگە و پەیامێکی مێژووییە لەلایەن ئێرانێکی زلهێزەوە بۆ جیهان.
سەرۆککۆماری ئێران، ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتەکەی باوەڕی وایە ئاشتی تەنیا لە سایەی ڕێزگرتنی یەکدییەوە بەرقەرار دەبێت، جەختیشی لەوەکردەوە، ئێران بە پاراستنی کەرامەت، سەربەخۆیی، پێشکەوتن و هاوکارییە ناوچەییەکان، پابەندە بە چەسپاندنی ئاشتی لە هەموو جیهان دا.
شەوی 17 لەسەر 18، هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵاتیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی واژۆ کرد، هەر لە دوای واژۆکردنەکەش سەرجەم خاڵەکانی یاداشتنامەکە چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.
.jpeg)
.jpg)



