پزیشکیان: یاداشتنامەی نوێ دەبێتە بنەمای ئاسایشی ئێران و ناوچەکە

کەناڵ8 02/08/2026
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران

پووختەی هەواڵەکە:

  • مەسعوود پزیشکیان ستایشی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەکات.
  • میدیای ئیسرائیل باس لە ئەگەری ڕاگرتنی جەنگ بۆ ماوەی 60 ڕۆژ دەکەن.

سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوەکە ئاماژە بەوە دەکات ئاسۆیەکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ خوێناوییەکان لە ئارادایە؛ مەسعوود پزیشکیان پەردە لەسەر یاداشتنامەیەکی "ژیرانە" لادەبات کە بڕیارە ئاسایشی تاران و هاوپەیمانەکانی بپارێزێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئاگربەستێکی 60 ڕۆژە لە میدیا جیهانییەکاندا.


مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران

  • ستایشی ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەی کرد کە بۆ ڕەخساندنی بواری دانوستان و بەلاداخستنی ناکۆکییەکان دراون.
  • یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نوێ بە شێوازێکی ئاقڵانە داڕێژراوە و هەمووان لەسەری کۆکن، ئەمەش دەبێتە بنەمای پەیوەندییەکان لە داهاتوودا.
  • ئاسایشی ئێران، ناوچەکە و هاوپەیمانەکانیان تەنیا لە ڕێگەی پابەندبوون بەم یاداشتنامەیەوە بەدەست دێت.
  • سەرکەوتنی ئەم هەنگاوەی بە پابەندبوونی "دوژمن" بەستەوە و وتی پاراستنی ئەم دۆخە پەیوەستە بەوەی لایەنی بەرامبەر تا چەند بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات.

میدیاکانی ئیسرائیل

لە بەرامبەر ئەم لێدوانانەی تاراندا، میدیاکانی ئیسرائیل وردەکاریی زیاتر لەسەر ناوەڕۆکی ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکە بڵاودەکەنەوە. کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەپێی ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە، جەنگ بۆ ماوەی 60 ڕۆژ ڕادەگیرێت تاوەکو زەمینە بۆ ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی و کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێستا بڕەخسێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/212783

https://channel8.com/kurdish/news/212024

کەناڵ8

02/08/2026