
مەسعود پزیشکیان بە توندی بەرپەرچی ئەو باڵە ناوخۆییانەی وڵاتەکەی دەداتەوە کە خوازیاری بەردەوامیی جەنگن، ئەو ڕایدەگەیەنێت کە تاران نایەوێت بکەوێتە ناو ئەو ڕێڕەوەی ئیسرائیل دەیەوێت و جەخت دەکاتەوە کە بە دیپلۆماسی و دانوستان توانیویانە جەنگی لوبنان ڕابگرن و بەشێک لە گەمارۆکان سوک بکەن.
لەلایەکی دیکەوە، محەممەدباقر خەرازی، کەسایەتیی ئایینی نزیک لە بنەماڵەی ڕێبەر، بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە پزیشکیان چەندین جار داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردووە و موجتەبا خامنەییش هۆشداریی داوە کە جارێکی دیکە دووبارە ببێتەوە پەسندی دەکەن. نەریتخوازەکان لە ناوخۆی ئێراندا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بە "بێسوود" دەبینن و فشار دەخەنە سەر حکومەت بۆ بەردەوامیدان بە پێکدادانە سەربازییەکان، بەڵام پزیشکیان ئەم ئاراستەیە بە خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل ناو دەبات و داکۆکی لە هەوڵەکانی وەزیری دەرەوە، عەباس عێراقچی دەکات.
گفتوگۆکانی ئیسلامئاباد کە لە پاکستان بەڕێوەچوون، وەک گرنگترین وێستگەی دیپلۆماسیی تاران و واشنتن لە دوای ساڵی 1979 دادەنرێن. پزیشکیان ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجی ئەوان کۆتاییهێنانە بەو جەنگەی لە ناوچەکەدا هەیە، لە کاتێکدا هەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی دەیانەوێت ئێران ناچاری خۆبەدەستەوەدان بکەن، بەڵام حکومەتەکەی بژاردەی ئاشتی و دانوستانی هەڵبژاردووە بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/85641
https://channel8.com/kurdish/news/220582
.jpeg)
.jpg)



