سوپای پاسداران: لەگەڵ عوممان لە بارەی گەرووی هوورمزەوە گەیشتووینەتە ڕێککەوتن
سامیا حەسەن 51 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- سوپای پاسداران: لەگەڵ عوممان لە بارەی گەرووی هوورمزەوە گەیشتووینەتە ڕێککەوتن.
- موحیبی: کەشتییە ئەمریکییەکان 400 کیلۆمەتر لە گەرووی هوورمزەوە دوورن.
- موحیبی: ڕێڕەوی ئاوی نزیک لە سنوورەکانی عوممان لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێراندایە.
حوسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئێستا کۆنترۆڵی گەرووی هوورمز لە دەست هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە و ئەگەریش ئەمریکا مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکات ئەوا دۆخەکەی وەک خۆی لە گەرووەکە دەمێنێتەوە.
ڕژدبوونى ئێران لە بارەى کۆنتڕۆڵى گەرووەکە
- موحیبی: ڕێڕەوە ئاوییەکانی نزیک لە عوممان بە هەمان شێوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئێراندایە.
- موحیبی: هیچ کەشتییەک بێ مۆڵەتی هێزەکانیان ناتوانێت بە گەرووەکەدا تێپەڕێت.
- موحیبی: کەشتییە ئەمریکییەکان 400 کیلۆمەتر لە گەرووی هوورمزەوە دوورن و گەرووەکەش بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان دایە.
لە دوای جەنگی 40 ڕۆژەوە ناکۆکییەکانی ئەمریکا و ئێران لەسەر چۆنییەتی ئیدارەدانی گەرووی هوورمز دەستیپێکردووە، هەردوو وڵاتیش بانگەشەی ئەوە دەکەن گەرووەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانیاندایە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
سامیا حەسەن
51 خولەک پێش ئێستا