
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران، جارێکى دیکە مەرجەکانى وڵاتەکەى بۆ کردنەوەى گەرووى هوورمز وەبیرهێنایەوە و کە مەرجى قورسن.
قالیباف، ڕایگەیاند تاوەکو گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵنەگیرێن و سامانە بلۆککراوەکانیان ئازاد نەکرێت گەرووی هوورمز ناکرێتەوە.
لە مەرجێکى دیکەدا دەڵێت "گەرووی هوورمز بە داخراوی دەمێنتەوە تاوەکو ئەو کاتەی ئەمریکا دەستبەرداری هەڕەشە و هێرشەکانی لە هەموو سنوورەکان دەبێت و سەرجەم خاڵەکانی ناو یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە جێبەجێ دەکات".
قالیباف ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو ماوەی کە بەگوێرەی یاداشتەکە سزاکانی سەریان هەڵگیرا و ئاگربەست ڕاگەیێنرا، تاران توانیویەتی لە ڕووی ئابوورییەوە قازانجی زۆر و لە ڕووی بەرگردیی سەربازیشەوە خۆی زیاتر تۆکمەتر و بونیادبنێتەوە".
لە کۆتاییدا قالیباف دەڵێت "وڵاتەکەی ئامادەیە وەڵامی توندی ئەمریکا بداتەوە لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازی دیکە بۆ سەر سەروەری خاکەکەی".
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
قالیباف: جەنگی ئێستا جەنگی ئیرادەیە و دەبێت ڕێگری لە جەنگی درێژخایەن بکەین
قالیباف سیاسەتی ئەمریکا بە "شانۆگەری" ناودەبات
قالیباف: ئێمە نەوت نەفرۆشین نابێت کەسى دیکەش بیفرۆشێت
ئێران لەڕێگەی شەمەندۆفێرەوە بەشێک لە نەوتەکەی هەناردە دەکات
ڕاوچییە ئێرانییەکان سەرەڕای مەترسیی جەنگ دەگەڕێنەوە گەرووی هوورمز