ئێران لەڕێگەی  شەمەندۆفێرەوە بەشێک لە نەوتەکەی هەناردە دەکات

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
شەمەندۆفێرێکی گواستنەوەی نەوت لە ئێران
شەمەندۆفێرێکی گواستنەوەی نەوت لە ئێران

پووختەی هەواڵەکە

  • ئێران سەرەڕای بەردەوامیی گەمارۆ ئابوورییەکان و ڕێگرییەکانی ئەمریکا، بەڕێگەی جۆراوجۆر لە هەناردەکردنی نەوتەکەی بۆ وڵاتانی جیهان بەردەوامە.
  • میدیای ئێران ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە هێڵی شەمەندۆفێر بژاردەیەکی سەرکەوتوو بووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەمارۆ دەریاییەکان.
  • بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئۆپێک بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران زیادیکردووە و بەرهەمی ڕۆژانەی گەیشتووەتە زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیل.

بەگوێرەی زانیاریی بەشێک لە میدیاکانی ئێران، سەرەڕای بەردەوامیی گەمارۆ ئابوورییەکان و ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتەکەی لەلایەن ئەمریکاوە، تاران لە هەناردەی نەوت بە هێڵی شەمەندۆفێر بەناو شاخ و کێوەکاندا بۆ وڵاتانی جیهان بەڕێگەی جۆراوجۆر بەردەوامە.


شەمەندۆفێر بژاردەیەکی سەرکەوتوو بووە بۆ فرۆشتنی نەوت

  • میدیای ئێران بێ ئاماژەدان بە کات و شوێنی تۆمارکردنی ڤیدیۆکە و ئەو وڵاتەی نەوتەکەی بۆ هەناردە دەکرێت زانیارییەکانی بڵاوکردووەتەوە.
  • ڕێگەی شەمەندۆفێر لەگەڵ بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییەکان بۆسەر هەناردەی نەوت بۆ دەرەوە بە بژاردەیەکی سەرکەوتوو داندراوە.
  • بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە لەکاتێکدایە ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە ڕێکخراوی ئۆپێک لە دوایین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران زیادیکردووە.
  • سەرەڕای بەردەوامیی گرژییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئێران و ناجێگیریی بازاڕی وزە، بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی ئێران 2 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە.

پلانی ئێران بۆ ڕازیکردنی کڕیارانی نەوتەکەی

پێشتریش وەزارەتی وزەی ئێران ڕایگەیاندبوو، بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتیان دەگاتە 3 ملیۆن بەرمیل و لەو ژمارەیە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیلی هەناردە دەکەن. دوای چڕبوونەوەی سزاکان، ئێران بەمەبەستی دەربازبوون لە گەمارۆکان، ڕازیکردنی کڕیارانی نەوت بۆ قبوڵکردنی مەترسیی سزاکان و کێبڕکێ لەگەڵ نەوتی رووسیا، بە داشکاندنی زۆرەوە نەوتی بۆ چین و کڕیارانی دیکە دابین دەکرد.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

چین گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە و لە هەمان کاتدا وڵاتانی مالیزیا، فەنزوێلا، هیندستان، ئەفغانستان و چەند وڵاتێکی دیکەش لە کڕیارە سەرەکییەکانی نەوتی ئەو وڵاتەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بلومبێرگ: 63 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران لە دەریادا گیریخواردووە

تانکەر تراکەرز: هێزی دەریایی ئەمریکا بە بەهای 380 ملیۆن دۆلار نەوتی ئێرانی دەستبەسەر کردووە

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا