ئێران: گەرووی هوورمز لە ژێر کۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتی ئێمەیە

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا
ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا

پوختەى هەواڵەکە

  • گوتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، "گەرووی هوورمز لە ژێر کۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە.
  • زولفەقاری: هێزەکانمان چاودێری هەموو جمووجۆڵە سەربازییەکانی دووژمن دەکەن.
  • زولفەقاری: ئەگەر هەر هێرشێک بکرێتە سەرمان بە توندترین شێوە وەڵام دەدەینەوە.

ئەمڕۆ هەینى، 14ـى ئابى 2026، ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی ویلایە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کە باس لە تێپەڕبوونی ئاسایی کەشتییەکان بەناو گەرووی هوورمزدا دەکەن ڕاست نیین.


پەیامى خاتەمولئەنبیا لەسەر گەرووى هوورمز

  • زولفەقاری: وەک ڕابردوو گەرووی هوورمز لە ژێر بەڕێوەبردن و کۆنتڕۆڵی تەواوەتی ئێراندایە.
  • زولفەقاری: هیچ کەشتییەکی بازرگانی یان تانکەرێک بەبێ مۆڵەت و چاودێری هێزە چەکدارەکانی ئێران ناتوانێت بە سەلامەتی بە گەرووەکەدا تێپەڕێت.
  • زولفەقاری: هێزە چەکدارەکانیان چاودێری هەموو جموجۆڵەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە دەکەن.
  • زولفەقاری: هەر هەڕەشە و هێرشێک بکرێتە سەریان وەڵامی توندی دەدەنەوە.

قسەکانی زولفەقاری لە کاتێکدایە، ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر چۆنییەتی ئیدارەدانی گەرووی هوورمز بەردەوامە تاوەکو ئێستاش هیچ ئاسۆیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دیار نییە.

زانیار زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/194422

https://channel8.com/kurdish/news/204373

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا