
ئێران ئامادەیی نیشانداوە گەرووی هوورمز بکاتەوە تەنها لە حاڵەتێکدا ئەگەر واشنتن سەرجەم پابەندبوونەکان و مەرجەکانی تاران جێبەجێ بکات. کازم غەریب ئابادی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، جەخت دەکاتەوە کە وڵاتەکەی هیچ پەلەیەکی بۆ ئەم هەنگاوە نییە و بۆ هەر سیناریۆیەک لە داهاتوودا ئامادەیە، چونکە ئەم بڕیارە ڕەهەندی سیاسی و ئەمنیی نێودەوڵەتی هەیە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە کە لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ عوممان بەپێی یاداشتی "ئیسلام ئاباد"ـە. بەپێی ماددەی 5ـی ئەو یاداشتە، ئێران دەبێت هەوڵ بدات بۆ دابینکردنی تێپەڕبوونی سەلامەت و بێبەرامبەری کەشتییە بازرگانییەکان، بەڵام ئەمە گرێدراوی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران و لابردنی سزاکانی سەر تارانە لەلایەن ئەمریکاوە.
سوپای پاسداران: لەگەڵ عوممان لە بارەی گەرووی هوورمزەوە گەیشتووینەتە ڕێککەوتن
بەدر بوسەعیدی: بەمنزیکانە کردنەوەی ڕێڕەوێکی کاتی لە هوورمز ڕادەگەیێنرێت
.jpeg)
.jpg)



