
وەزیرى دەرەوەی عوممان ڕایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بونیادنەر بووە و هیوایخواست لە ئایندەیەکی نزیکدا لەسەر کردنەوەی ڕێڕەوێکی کاتی لە گەرووی هوورمز بگەنە ڕێککەوتن.
بەدر بوسەعیدی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی، پرسی ئیدارەدانی گەرووی هورومز لە داهاتوودا چارەسەر دەبێت، بەڵام پێویستیان بە گەیشتنە بە چارەسەرێکی هەمیشەیی لەکاتێکی گونجاودا بەگوێرەى ماددەی پێنج لە لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد.
بوسەعیدی ڕاشیگەیاند، هیواخوازین لە ئایندەیەکی نزیکدا، کردنەوەی ڕێڕەوێکی کاتی لە گەرووی هوورمز ڕابگەیەنین، لەگەڵ ڕێکخستنی دووبارە دەستپێکردنەوەی کەشتیوانی لەو ڕێڕەوە ئاوییە.
وەزیرى دەرەوەی عوممان ڕاشیگەیاند، گفتوگاکانیان لەگەڵ هاوبەشە هەرێمایەتییەکان بۆ پشتیوانیی ئاشتی و هاوکاری و سەقامگیری و ئازادیی دەریاوانی بەردەوامە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
قەتەر: هەوڵەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمريکا و ئێران بەردەوامن
سەنتەری ئینۆڤ8: دیپلۆماسیی زۆرەملێ ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێرانی هەڵوەشاندەوە
عێراقچی: هیچ ڕێگەیەک نییە جگە لە قسەکردن بە ڕێزەوە لەگەڵ گەلی ئێران
بەقائی: ئێران جەنگی دەستپێنەکردووە بەڵام کۆتاییەکەی لای تاران دەبێت
.jpeg)
.jpg)



