
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشدارییەکی توندی دایە وڵاتانی ناوچەکە و ڕایگەیاند، هەر وڵاتێک توانا سەربازییەکانی بخاتە خزمەت ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر تاران، ڕاستەوخۆ دەبێتە ئامانجی هێرشەکانیان. ئەم گوتانە دوای تێپەڕبوونی 40 ڕۆژ بەسەر جەنگێکی ناڕەوادا دێت کە تێیدا تاران دەڵێت سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ ئاشتی، لایەنی بەرامبەر لە ناو جەرگەی دانوستانەکاندا هێرشی کردووەتە سەریان. ئێستا ئێران جەخت دەکاتەوە کە هەرچەندە ئەوان جەنگیان دەستپێنەکردووە، بەڵام بڕیاری کۆتاییهێنان بە ململانێکان تەنیا لای تاران دەبێت.
ئیسماعیل بەقائی ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی لە ناو دانوستانەکاندا بووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان، بەڵام لایەنی بەرامبەر دوای هەر گفتوگۆیەک هێرشی نوێی کردووەتە سەریان. لەم چوارچێوەیەدا، تاران نیگەرانی خۆی دەربڕی کە هەندێک وڵاتی ناوچەکە توانای سەربازیی خۆیان خستووەتە خزمەت ئەمریکا بۆ فشارخستنە سەر ئێران. هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ سوپاسالاری پاکستان بە سەردانێکی فەرمی بگاتە تاران بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنە ئەمنییەکان و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان، لە کاتێکدا ئێران جەخت دەکاتەوە کە دەیانەوێت کۆتایی بەم جەنگە 40 ڕۆژەیە بهێنن بەو مەرجەی کەرامەت و سەروەرییان پارێزراو بێت.
بەقائی: ڕێگە بە ئەمریکا نادەین بڕیار لەبارەی کاتی جەنگ و ئاشتی بدات
ئیسماعیل بەقائی: ڕێککەوتنى مەککە دژى ئێران نییە
ئیسماعیل بەقائی: هێزە چەکدارەکانمان دەستیان کراوەیە لە وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک
بەقائی: ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی هاتووە و متمانەمان بە ئەمریکا نییە
.jpeg)
.jpg)



