
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئێستادا هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا نییە، بەڵکو تەنیا لەرێگەی نێوەندگیرەکانەوە پەیام بۆ پرسە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن و تەواوی سەرنجیان لەسەر گەرووی هوورمزە.
ئیسماعیل بەقائی ئاماژەی بەوە کرد، ئێران پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەوڵدەدات ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە پارێزراو بێت، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا سەرنجی دیپلۆماسییان لەسەر پێشخستنی دانوستانەکانە لەگەڵ عوممان بۆ دیاریکردنی ڕێگای کەشتیوانی لە گەرووی هوورمز، چونکە کێشەی نێوان تاران و مەسقەت لە ئارادا نییە و پێویستە قەرەبووی ئێران بکرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە متمانە بە ئەمریکا نەماوە و وڵاتانی ناوچەکە درکیان بەوە کردووە ئاسایش کاڵایەک نییە لە دەڵاڵە ئەمنییە ساختەکانەوە بکڕدرێت، هەروەها داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد پەیوەندی و متمانەی نێوانیان پتەوتر بکەن، چونکە ئێران دۆستایەتییەکی دێرینی لەگەڵ تورکیا و پاکستان هەیە و بڕیاردانیش لەسەر هەنگاوەکانی داهاتووی تاران بەرامبەر ئەمریکا، تەنیا بەگوێرەی مەرجەکانی داهاتوو دیاری دەکرێت.
بەقائی: ڕێگە بە ئەمریکا نادەین بڕیار لەبارەی کاتی جەنگ و ئاشتی بدات
بەقائی: ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی هاتووە و متمانەمان بە ئەمریکا نییە





