
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رايگەياند، هەوڵەکانيان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەنێوان ئێران و ئەمريکا بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا هيچ بەرەوپێشچوونێک نييە.
ماجد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانيدا گوتی "ئێران گەرووی هوورمزی بەشێوەیەک داخستووە کە پێشێلی ئازادیی کەشتیوانی دەکات وەک لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دیاریکراوە" دەشڵێت، دەبێت بارودۆخی گەرووەکە بگەڕێتەوە بۆ پێش ململانێکان و ئازادیی کەشتیوانیش دەبێت بڕەخسێت.
باسی لەوەشکرد، لە ڕۆژی یەکەمەوە دووپاتيان کردووەتەوە کە هەر پەرەسەندنێک کاردانەوەی دەبێت لەسەر سەرانسەری ناوچەکە و هەموو جیهان.
گوتەبێژەکەی قەتەر دەشڵێت ، "هەوڵی ئێران بۆ ڕاکێشانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ ناو ململانێکان ڕەتدەکەینەوە و هەماهەنگیی تەواو لەنێوان دەوڵەتانی کەنداودا هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سیناریۆی جۆراوجۆر".
لەبارەی سزاکانی ئەمریکاوە بۆسەر ئێران، ماجد ئەنساری ئاماژەی بەوەکردووە، سزاکانی واشنتن بۆ سەر ئێران تاکلایەنەن" دەڵێت، پشتیوانی لە هەوڵەکانی ناوبژیوانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن".
ڕاشيگەياندووە، کاری لەپێشينەيان گەیشتنە بە ڕێککەوتن لەنێوان هەموو لایەنەکاندا، قەتەریش پشتیوانیی هیچ لایەنێک ناکات بەرامبەر بە لایەنێکی ديکە.
قالیباف: وڵاتانی دراوسێ پەیامیان ناردووە بۆ داڕشتنی ڕێکار ئەمنی نوێ
پزیشکیان: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا دەرئەنجامی کۆدەنگی بوو
لەسەرەتای جەنگی ئێرانەوە 68 ڕووداو لە ئاوەکانی کەنداو تۆمارکراوە
.jpeg)
.jpg)



