
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریایی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی 6 مانگی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێراندا، 68 ڕووداو لە ئاوەکانی کەنداو و دەوروبەریدا تۆمارکراون و تێیاندا 20 دەریاوان یان کارمەندی بەندەرەکان کوژراون، 35 کەس برینداربوون و کەسێکیش بێسەروشوێن بووە.
شەپۆلی ڕووداوەکان بەگوێرەی قۆناغەکانی جەنگەکە گۆڕاوە؛ لە سەرەتای جەنگدا لە کۆتایی مانگی شوباتەوە تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران لە هەر 2.3 ڕۆژێکدا ڕووداوێک تۆمارکراوە کە بووەتە هۆی کوژرانی 16 کەس و برینداربوونی 19 کەس. دواتر بە بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی ئاشتی تا 7ی تمووز ڕێژەکە بۆ نیوە دابەزی و بووە یەک ڕووداو لە هەر 4.6 ڕۆژێکدا، بەڵام لە کاتی هەرەسهێنانی گفتوگۆکانەوە ڕێژەکە گەڕاوەتەوە ئاستی پێشوو و لە هەر 2.8 ڕۆژێکدا ڕووداوێک تۆمارکراوە.
سەرهەڵدانی ئاڵۆزی و جەنگ لە دەریای کەنداو کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جوڵەی بازرگانیی جیهانی و ئاسایشی گواستنەوە دەریاییەکان دروستکردووە، بەتایبەت بەهۆی ئامانجگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییەکانی گواستنەوەی بار بە ئاڵای وڵاتانی جیاوازەوە، کە ئەمەش ڕێکخراوە دەریاییە نێودەوڵەتییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کەشتیوانی: بارودۆخی گەرووی هوورمز نیگەرانکەرە
وۆڵستریت جۆرناڵ: سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز هێرشی کردە سەر کەشتییەکی سەنگافورە
کەشتییەکانی دەوروبەری هوورمز گرفتی نەمانی ئاو و خۆراکییان هەیە
ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی: 6 هەزار کەشتیوان لە گەرووی هوورمز گیریان خواردووە




