قالیباف: وڵاتانی دراوسێ پەیامیان ناردووە بۆ داڕشتنی ڕێکار ئەمنی نوێ
پووختەی هەواڵ
- قالیباف: ئەمریکا ئاسایشی هاوپەیمانەکانی لەپێناو ئیسرائیلدا خستووەتە مەترسییەوە
- قالیباف: واشنتن ئاسایشی وڵاتە هاوپەیمانەکانی خستووەتە مەترسییەوە
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەلایەن چەندین وڵاتی دراوسێوە، پەیامی فەرمی پێگەیشتووە سەبارەت بە داڕشتنی ڕێکاری ئەمنی نوێ و پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری لە ناوچەکەدا، لەکاتێکدا گرژییە ئابوورییەکانی نێوان تاران و واشنتن گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵا.
محەممەد باقر قالیباف، کە هەمانکات دانوستانکاری باڵای ئێران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی واشنتن گرت و ڕایگەیاند، ئەمریکا ئاسایشی هەر یەک لە هاوپەیمانەکانی خستووەتە مەترسییەوە، لە ڕێگەی زۆرلێکردن و پشتگوێخستنی تەواوەتیی بەرژەوەندییەکانیان، لە پێناو ئیسرائیلدا.
ڕاگەیاندنی جەنگی ئابووری ئەمریکا لە دژی ئێران
- ڕاگەیاندنی جەنگی ئابووری بێ وێنە لە لایەن ترەمپەوە لە دژی ئێران.
- واشنتن داوای ڕاگرتنی مامەڵە بازرگانییەکانی وڵاتان دەکات لەگەڵ تاران.
- ئێران هەوڵەکانی ترەمپ بە شکستخواردنی سیاسەتەکانی پێشووی دەزانێت.
لێدوانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوای ئەوە هات کە ڕۆژی چواشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەنگی ئابووریی بێوێنەی دژ بە تاران ڕاگەیاند.
داوایەکی واشنتن لەو وڵاتانەی بازرگانیان لەگەڵ ئێراندا هەیە
لەو چوارچێوەیەدا، واشنتن داوای لە سەرجەم وڵاتان کرد کە سەرجەم مامەڵە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران ڕابگرن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای ئابووریی تووند و لێکەوتەی مەترسیداردەبنەوە.
ئێران سیاسەت و سزا نوێیەکان بە شکستخواردوو دەبینێت
لای خۆیەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەم پلانەی ترەمپ درێژەدانە بە سیاسەتە شکستخواردووەکانی پێشوو و شکستی زیاتر بۆ واشنتن دەهێنێت لەکاتێکدا قەرزەکانی ئەمریکا 40 تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ترەمپ: هەر وڵاتێک مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات سزا دەدرێت
ئەمریکا سزای بەسەر 10 کەسایەتی بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبوڵا سەپاند
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ڕێوشوێنی ئابووریی بێ وێنە بەرامبەر ئێران دەگرینەبەر
3 کاتژمێر پێش ئێستا