ئەمریکا سزای بەسەر 10 کەسایەتی بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبوڵا سەپاند

سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا
لۆگۆى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەمریکا سزای بەسەر 10 کەسایەتی بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبوڵا سەپاند.
  • لە لیستی سزاکانی ئەمریکا ئێرانییەک و نۆ هاوڵاتی تورکی هەیە.
  • عێراقچی: هەنگاوەکانی ئەمریکا شکستی گەورەتری بەدوادادێت.
  • عێراقچی: ئەمریکا دەیەوێت قەیرانە ناوخۆییەکان بەم ڕێگەیانە پەردەپۆش بکات.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "سزایان بەسەر 10 کەسدا سەپاندووە کە لە وڵاتى تورکیا نیشتەجێن، کە یەکێکیان بەڕەگەز ئێرانییە و نۆ کەسەکەى دیکە هاوڵاتى تورکین".


بە گوێرەى راگەیێندراوەکەى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا

  • ئەو کەسایەتییانە سیستمی دارایی جیهانییان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە حیزبوڵا بدەن دەستی بگات بە دراوی بیانی و دەربازبوون لە سزاکانی ئەمریکا.
  • ئەو 10  کەسە ملیۆنان دۆلاریان لە نێوان لوبنان، تورکیا، ئیمارات و ئێران، بۆ بەرژەوەندی حیزبوڵای لوبنانی گواستووەتەوە.
  • سزا نوێیەکانی ئەمریکا و لێدوانەکانی وەزیری خەزێنەی وڵاتەکە هەرزوو کاردانەوەی ئێرانی لێکەوتەوە.
  • عەباس عێراقچی: دەستپێکردنەوەی سەپاندنى سزاکان دژ بە ئێران بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی ئەمریکایە، سەبارەت بەو دۆخ و قەیرانە ئابوورییە ناوخۆییەی دووچاری وڵاتەکە بووەتەوە.
  • عێراقچی: پێداگری لەسەر ئەو سیاسەتە شکستخواردووانە تەنیا شکستی گەورەتری بۆ واشنتن بەدوا دێت.
  • تیرۆری ئابووری ئەمریکا ئابووری جیهان و ئاسایشی نیشتمانی وڵاتان لە سەرانسەری جیهان دەخاتە مەترسییەوە.
  • لە دوایین لێدوانیدا سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پلانی توندکردنەوەی سزا ئابوورییەکان دەبێتە هۆی ڕووخانی دەسەڵات لە ئێران.
  • سکۆت بیسێنت: دابڕانی ئابووریی تاران گەورەترین گۆشەگیری دەبێت لە مێژووی وڵاتەکەدا.

سزاکانی ئەمریکا لە کاتێکدایە "حکومەتی بەریتانیا 19ـی ئەم مانگە لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، "حەوت کەسایەتی و دەزگای ئێرانی خستووەتە لیستی سزاکانییە و گوتیشی، ئامانج لێی ڕێگرییە لە تاران بۆ کارە دووژمنکاری و تێکدەرەکانی دژ بە سەقامگیریی ناوچەکە".

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/207663

https://channel8.com/kurdish/news/225751

https://channel8.com/kurdish/news/205918

سامیا حەسەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا