
ئێران گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە گوتاری سەربازیی خۆیدا کردووە و بە ڕاشکاوی باسی لە پێویستیی چەکی ئەتۆم کردووە. ئەم هەڵوێستە نوێیە لە وەڵامی لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاهوودایە و تێیدا تاران هۆشداری دەدات کە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل پەنا بۆ ئەم بژاردەیە دەبات. ئەم پەرەسەندنە ترس و دڵەڕاوکێی نێودەوڵەتی لە هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە.
بنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، خاوەندارێتی ئێرانی بۆ چەکی ئەتۆمی وەک مەترسییەکی وجوودی بۆ سەر گەلی جوو ناوبردووە و جەختی کردووەتەوە کە ڕێگە نادەن تاران بگاتە ئەو ئاستە. ئیسرائیل ڕایگەیاندووە بۆ پاراستنی خۆی چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی هیچ لایەنێک ناکات و هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر. هاوکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەوڵی چڕدایە بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکان و ڕێگریکردن لەوەی ناوچەکە بەرەو جەنگێکی سەرتاسەری وێرانکەر بڕوات.
ئیبراهیم زولفەقاری: چەکی وامان هەیە نە ئەمریکا و نە ئیسرائیل بە خەونیش نەیانبینیووە
جەنگی ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی چەقبەستوو
ئێران: ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ژێر فشاری ئەمریکا و ئیسرائیل دەیەوێت پشکنین لە ئێران بکات




