ئێران: ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ژێر فشاری ئەمریکا و ئیسرائیل دەیەوێت پشکنین لە ئێران بکات

سامیا حەسەن 20 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئێران: ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێت بزانن لە هێرشەکانیان چیان بەسەر وێستگەکانماندا هێناوە
  • ئێران: بە بێ ڕەزامەندیی پەرلەمان ئاژانسەکە ناتوانێت پشکنین لە ئێران بکات

محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل فشار دەخەنە سەر ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئەوەی بێت لە ئێران پشکنین بکات، ئەوەش تەنیا بۆ ئەوەیە بزانن چی بەسەر ئەو شوێنانەدا هاتووە کە هێرشی سەربازییان کردوونەتە سەر.


تاران پابەندە بە یاساى خۆى

  • ئێران بە گوێرەی یاساکانی پەرلەمانی خۆی مامەڵە دەکات.
  • تاوەکو ئەو یاسا و پڕۆتۆکۆلانەی تایبەت بە پشکنینی شوێنە ئەتۆمییەکان هەن لێکۆڵینەوەیان لێ نەکرێت و پەسەند نەکرێن و بە فەرمی ڕانەگەیێنرێن، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ناتوانێت داوای پشکنینی ئەو وێستگانە بکات.
  • محەممەد ئیسلامی: ئەو شوێنە ئەتۆمییانەی کە لەژێر هێرشدان، پێشتر لە ئاژانسەکەدا تۆمار کرابوون و بەردەوام پشکنینیان بۆ دەکرا.
  • دەزگاکە ئێستا پڕۆتۆکۆلێکی دیاریکراوی نییە بۆ پشکنینی ئەو شوێنانەی کە بوونەتە ئامانجی هێرشی سەربازی.

دۆخی پیتاندنی یۆرانیۆم و کۆگاکان

  • بڕی یۆرانیۆم: بەگوێرەى ڕاپۆرتەکانی ئاژانسەکە، ئێران خاوەنی نزیکەی 440 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوە بە ڕێژەی 60٪.

بێدەسەڵاتی لە پشتڕاستکردنەوە

ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسى وزەى ئەتۆم، دەڵێت، هەرچەندە یۆرانیۆمەکە هێشتا لەو شوێنانەیە کە پێشتر لێی بووە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەکانی ئێرانەوە ناتوانن بە تەواوی و بە شێوەیەکی سەربەخۆ دۆخی ماددە ئەتۆمییەکان لەو وێستگە زیاندمانانەدا بپشکنن.

سامیا حەسەن

20 خولەک پێش ئێستا