
مەسعود پزیشکیان پلانی نائاسایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە ئابوورییەکان ڕاگەیاندووە. سەرۆککۆماری ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی سەپاندنی کۆتوبەند بەسەر فەرمانگەکاندا، بارگرانییەکان لەسەر شانی هاوڵاتییان کەم بکاتەوە، هاوکات دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو و کارەبای بە هێڵی سوور دیاری کردووە و ڕێگە نادات سزا نێودەوڵەتییەکان ئەو کەرتانە پەک بخەن.
سەرۆککۆماری ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی داوای جەنگ ناکات و هەوڵدەدات کێشەکانی لەگەڵ جیهان بە گفتوگۆ چارەسەر بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامادەیە بۆ بەرگریکردن و هەر جۆرە دەستدرێژییەک ڕەتدەکاتەوە. پزیشکیان داوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکات وەک ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی فشارە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەمریکا، کە لە ئێستادا بە چڕی بەسەر تاراندا سەپێنراون.
پزیشکیان: ئێران بە چوار مەرج گەرووی هورمز دەکاتەوە
موجتەبا خامنەیی: سەرەڕای پیلانەکانی دوژمن و گەمارۆکان حکومەت سەرکەوتووبووە
ئێران: وڵاتان خۆیان لە جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکا بەدوور بگرن
ئێران: بۆ ڕاگرتنی شێتییەکانی ئیسرائیل پێویستمان بە چەکی ئەتۆمە
.jpeg)
.jpg)



