ژمارەی قوربانییانی لافاوەکەی نیپاڵ و چین هەزار و 280 کەسی تێپەڕاند

رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنی یەکێک لە ڕێوڕەسمەکانی بەخاکسپاردنی بەشێک لە فوربانیانی لافاوەکەی نیپاڵ. فۆتۆ: AFP
دیمەنی یەکێک لە ڕێوڕەسمەکانی بەخاکسپاردنی بەشێک لە فوربانیانی لافاوەکەی نیپاڵ. فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە

  • تیمە سەربازییەکانی نیپاڵ بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو کەسانەی بەهۆی هەرەسی بەفر و لافاوەوە لە سنووری نێوان چین و نیپاڵ بێسەروشوێنبوون.
  • ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆی گشتیی گیانلەدەستدانەکان گەیشتووەتە هەزار و 280 کەس و پێنج هەزار و 624 کەسیش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
  • خێزانی قوربانییەکان بەهۆی بێئومێدبوون لە دۆزینەوەی تەرمی کەسوکاریان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی پرسەی بەکۆمەڵ بۆ ئازیزانیان.

دوای تێپەڕینی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر کارەساتە ژینگەییەکەی سنووری چین و نیپاڵ، تیمە سەربازییەکان و دەزگای ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا ئاماری نوێیان دەربارەی گیانلەدەستدانی هەزار و 280 کەس و بێسەروشوێنبوونی هەزاران کەس لەو ناوچەیە بڵاوکردەوە.


زیانە مرۆییەکانی لافاوەکە لە چین و نیپاڵ

  • لە وڵاتی نیپاڵ تاوەکو ئێستا هەزار و 259 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.
  • بەپێی ئامارەکانی وڵاتی چین، لە هەرێمی تبت 21 کەس گیانیان لەدەستداوە و 541 کەسی دیکەش بێسەروشوێنبوون.
  • تیمە تەکنیکییەکان لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوامن لە تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی کە بەهۆی لافاوەکەوە چارەنووسیان نادیار ماوەتەوە.
  • تیمە سەربازییەکانی نیپاڵ بێ پشوودان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی ئەو کەسانەی کە لافاوەکە لەگەڵ خۆی بردوونی.

بەڕێوەچوونی پرسەی بەکۆمەڵ بۆ قوربانییان

بەهۆی زۆری ژمارەی بێسەروشوێنبووەکان و تێپەڕینی کاتێکی زۆر بەسەر ڕووداوەکەدا، خێزانی بەشێک لە قوربانییەکان لەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە بڕیاریان دا ڕێوڕەسمی پرسەی بەکۆمەڵ بۆ ئازیزانیان بگێڕن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێشتا تەرمی کەسوکارەکانیان نەدۆزراوەتەوە و گەڕانەکان بۆ دۆزینەوەیان بێ ئەنجام بووە.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

ئەم کارەساتە ژینگەییە لە ڕۆژی 26ـی ئابی ڕابردوو لە ناوچەی تبتی نێوان سنووری چین و نیپاڵ ڕوویدا. هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی لافاوە بەرفراوانەکە بۆ هەرەسی بەفر لە چیاکانی هیمالایا دەگەڕێتەوە، کە تێیدا بڕێکی زۆر لە سەهۆڵبەندان، بەرد و خۆڵ ڕژاونەتە ناو ئاوی بەنداوێکی ناوچەکە و بووەتە هۆی هەرەسهێنانی بەنداوەکە و دروستبوونی کارەساتێکی مرۆیی گەورە لەو سنوورەدا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لافاوەکەی نیپاڵ؛ گیانلەدەستدان گەیشتە 919 کەس و هەزاران بێسەروشوێنن

توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس دروستدەکات

رۆزا حیسام

2 کاتژمێر پێش ئێستا