ئێران، ئەمریکا بە پەکخستنی کەشتیوانی لە هورمز تۆمەتبار دەکات

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هێزی دەریایی ئەمریکا بە ووردی چاودێری هاموشۆی دەریاوانی دەکات لە گەرووی و هورمز و ناوچەی کەنداو، فۆتۆ: AFP
هێزی دەریایی ئەمریکا بە ووردی چاودێری هاموشۆی دەریاوانی دەکات لە گەرووی و هورمز و ناوچەی کەنداو، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئێران واشنتن بە بەرپرسیاری تێکدانی جووڵەی بازرگانی لە گەرووی هورمز دەزانێت.
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند هێرشەکانی ئەمریکا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی وزەن.
  • دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند هەناردەی نەوت لە هورمز بۆ 18 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە گەڕاوەتەوە.
  • ئیدارەی ئەمریکا تاران بە هەڕەشەکردن لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان تۆمەتبار دەکات.

ململانێی دیپلۆماسی و دەریایی نێوان تاران و واشنتن لەسەر هاتوچۆی گەرووی هورمز توندتر بووەتەوە؛ لە کاتێکدا ئێران ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا بە هۆکاری پەککەوتنی گواستنەوەی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕی جیهانیدا دەزانێت، کۆشکی سپی بەرپرسیارێتیی دروستکردنی پشێوییەکە دەخاتە ئەستۆی تاران و هەوڵی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕێڕەوەکە دەدات.


ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەم خاڵانەدا دیاریکرد:

  • گەرووی هورمز تا 28ی شوبات بەتەواوی کراوە بووە و هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هاتوچۆکەیان پەکخستووە.
  • وەستانی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و تێکچوونی ڕێڕەوەکە دەرەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو جەنگەیە کە واشنتن هەڵیگیرساندووە.
  • تۆمەتبارکردنی ئەمریکا بەوەی دەیەوێت تێچووی ئاڵۆزییەکان بەسەر جیهاندا ساخ بکاتەوە و تاران وەک هۆکار نیشان بدات.
  • جەختکردنەوە لەوەی کە ناسەقامگیریی بازاڕی وزە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزە بیانییەکانەوە دروستبووە.

هەڵوێستی ئەمریکا:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هاتوچۆی دەریایی ئاسایی بووەتەوە و ڕۆژانە نزیکەی 18 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت؛ هاوکات ئیدارەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێزەکانیان لە ناوچەکەدا کار بۆ پاراستنی کەشتیوانیی ئازاد و جووڵەی بازرگانی دەکەن، بە جۆرێک تاران تۆمەتبار دەکەن بە دروستکردنی مەترسی بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و ڕێگریکردن لە گەیشتنی سووتەمەنی بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

قالیباف هەڕەشەی وەڵامی خێرا و بەهێز لە ئەمریکا دەکات

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا