قالیباف هەڕەشەی وەڵامی خێرا و بەهێز لە ئەمریکا دەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- قالیباف ڕایگەیاند سەردەمی وەڵامدانەوەی ڕێژەیی کۆتایی هاتووە و هەر دەستدرێژییەک وەڵامی توندی دەبێت.
- سوپای پاسداران ڕایگەیاند بە مووشەکی بالیستی دوو کەشتیی سەربازیی ئەمریکای کردووەتە ئامانج.
- فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لێدانی 3 کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی لە گەرووی هورمز پشتڕاستکردەوە.
- سێنتکۆم ڕایگەیاند هێرشە مووشەکییەکانی ئێران پووچەڵکراونەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆی سەربازیی نێوان ئێران و ئەمریکا لە گەرووی هورمز گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ لە ڕووبەڕووبوونەوە؛ بەئامانجگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە و لێدانی کەشتییە جەنگییەکان بە مووشەکی بالیستی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە، هاوکێشەی پێکدادانەکانی لە قۆناغی ئاگادارکردنەوەوە گۆڕیوە بۆ هەڕەشەی گورزی ڕاستەوخۆ.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و فەرماندەیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند:
- کۆتاییهاتنی سەردەمی وەڵامدانەوەی هاوتەریب و دانانی هاوکێشەی نوێ بە وەڵامێکی خێراتر، چڕتر و بەئازارتر بۆ هەر هێرشێکی ئەمریکا.
- هاویشتنی مووشەکی بالیستیکی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ سەر کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر و کەشتییەکی هێرشبەری ئەمریکی.
- هەوڵدان بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆیەی بە گوتەی تاران لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی واشنتنەوە بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپێنرابوو.
- هۆشداریدان لە ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوانتر ئەگەر جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە گەرووی هورمز بەردەوام بن.
هەڵوێستی سێنتکۆم:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) گێڕانەوەی سەربازیی خۆی خستەڕوو و ڕایگەیاند کە لە کاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێراندا، 3 کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیان لە گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج؛ هاوکات سێنتکۆم ڕوونیکردەوە کە کەشتییە فڕۆکەهەڵگر و مووشەکهەڵگرەکانیان توانیویانە بە سەرکەوتوویی بەرپەرچی مووشەکە بالیستییەکان بدەنەوە و خۆیان ڕزگار بکەن، بە جۆرێک هیچ سەربازێکی ئەمریکی زیانی پێ نەگەیشتووە و کەشتییەکان لە جووڵەی سەربازیی خۆیان نەوەستاون.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:
ئەمریکا لە وەڵامی هێرشێکدا 3 کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی تێکشکاند
قالیباف: وڵاتانی دراوسێ پەیامیان ناردووە بۆ داڕشتنی ڕێکار ئەمنی نوێ
1 کاتژمێر پێش ئێستا