
کۆشکی سەرۆکایەتیی فەڕەنسا کارنامەی فەرمیی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بۆ پاریس ئاشکرا کردووە، کە تێیدا چەندین گرێبەستی ستراتیژی لە بوارەکانی وزە و ئاسایش واژۆ دەکرێن. ماکرۆن و زەیدی گفتوگۆ لەسەر شێوازی هاوبەشیی نوێی نێوان هەردوو وڵات دەکەن لە دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، هاوکات هەوڵی هاوبەش دەدەن بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوەتیی هەناردەی نەوتی عێراق تاوەکو فشار لەسەر بازاڕەکانی جیهان کەمببێتەوە.
کۆشکی ئیلیزێ جەختی لەوە کردووەتەوە کە پاریس و بەغداد پابەندبوونی خۆیان بۆ بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی دووپات دەکەنەوە بە جۆرێک کە سەروەریی خاکی عێراق پارێزراو بێت؛ هاوکات لە دیدارەکەدا لێکەوتەکانی ناسەقامگیریی ناوچەکە لەسەر هێڵەکانی بازرگانی و هەناردەکردنی نەوتی عێراق تاوتوێ دەکرێن، تاوەکو لە ڕێگەی دەستپێکردنەوەی تەواوی هەناردەکردنی نەوتەوە فشارە ئابوورییەکان لەسەر بازاڕی وزەی جیهانی کەمبکرێنەوە.
سبەی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی فەڕەنسا دەکات و لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە
سەرەتاى هەفتەى داهاتوو عەلى زەیدى سەردانى فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەکات