ئۆجەلان پەیامێکی لەبارەی ئەندامە گیانبەختکردووەکانی پەکەکە بڵاوکردەوە

عەبدوڵا ئۆجەلان، لە کاتی خوێندنەوەی یەکێک لە پایەمەکانیدا
عەبدوڵا ئۆجەلان، لە کاتی خوێندنەوەی یەکێک لە پایەمەکانیدا

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئۆجەلان: خاوەندارێتی لە شەهیدان بنەڕەتی بەرپرسیارییەتیمانە
  • ئۆجەلان :ئەو ئاشتییەشی هەوڵی بەدیهێنانی دەدەن، ڕێز و وەفادارییە بۆ ئەوان.

عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت، خاوەندارێتیی لە ئەمانەتی ئەندامە گیانبەختکردووەکانیان دەکەن و ئەو ئاشتییەشی هەوڵی بەدیهێنانی دەدەن، ڕێز و وەفادارییە بۆ ئەوان.



 پەیامی ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵییەوە بۆ ئەندامە گیانبەختکردووەکانی پەکەکە

  • ئەو ئەندامانەی پەکەکە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە شەڕی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدا و ئێستا لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان پرسەیان بۆ دانراوە.
  • هەموو ئەو کارانەی کە لەسەر ڕێگای بونیادنانى کۆمەڵگەی دیموکراتیک و کۆماری دیموکراتیک دەیانکەن، پێشکەشی ئەندامە گیانبەختکردووەکانیان دەکەن.
  • خاوەنداریکردن لە ئەمانەتەکەیان، سەرەکیترین بەرپرسیارێتیی ئەو ڕێگەیەیە لەسەری دەڕۆن.
  • بۆ ئەوەی شایستەی یادەوەریی گیانبەختکردووەکانیان بن، پێویستە بە خێرایی و دەستبەجێ زەمینەی شەڕ بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانە بگۆڕدرێت.


عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵییەوە، پەیامێکی لەبارەی ئەو ئەندامانەی پەکەکە بڵاوکردەوە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە شەڕی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدا و ئێستا لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان پرسەیان بۆ دانراوە.


 پارێزگاریکردن لە ئەمانەتی ئەندامە گیانبەختکردووەکان


ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، هەموو ئەو کارانەی کە لەسەر ڕێگای بونیادنانى کۆمەڵگەی دیموکراتیک و کۆماری دیموکراتیک دەیانکەن، پێشکەشی ئەندامە گیانبەختکردووەکانیان دەکەن، چونکە خاوەنداریکردن لە ئەمانەتەکەیان، سەرەکیترین بەرپرسیارێتیی ئەو ڕێگەیەیە لەسەری دەڕۆن.

دەشڵێت، هەوڵە تیۆریی و پراکتیکییەکانیان بۆ هێنانەئارای ئاشتی، وەفاداری و ڕێزگرتنی قووڵە لە یادەوەریی گیانبەختکردووەکان.


بە گرنگییەوە باسکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا


ئۆجەلان ئاماژە بە گرنگیی ئاشتی دەکات و دەڵێت، بۆ ئەوەی شایستەی یادەوەریی گیانبەختکردووەکانیان بن، پێویستە بە خێرایی و دەستبەجێ زەمینەی شەڕ بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانە بگۆڕدرێت.

ئۆجەلان لە کۆتایی پەیامەکەیدا باس لە بەردەوامیی پڕۆسەکە دەکات و دەڵێت، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن، کە لەپێناو بەخشینی ژیانێکی ئازادە بە نەوەی نوێ.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئۆجەلان: ئامانجم لە پرۆسەکە بەدیهێنانی ئاشتی و بەسیاسیبوونە

شاندی ئیمراڵی بۆ تاوتوێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆدەبێتەوە

دوران کاڵکان: تەنیا ئۆجەلان دەتوانێت پڕۆسەکە جێبەجێبکات

شاندی ئیمراڵی: دەبێت ئۆجەلان ڕۆڵێکی دامەزراوەیی و چالاکی هەبێت

Loading related news...