
پارتی دەم لە ڕاگەیێنراوێکدا وردەکاریی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئاشکراکردووە و ڕایگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەنگاوەکانی چارەسەریی دیموکراسی کراوە، ئۆجەلانیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامانجی سەرەکیی پرۆسەکە بەدیهێنانی ئاشتی و بەسیاسییبوونە.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت ئیرادەی ئاشتی لە ڕێگەی گرتنەبەری هەنگاوی یاسایی و سیاسییەوە گرەنتی بکرێت. هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە پێشهاتەکانی ناوچەکە دەریدەخەن کە ئەم پڕۆسەیە لەسەر هاوکێشە زۆر هەستیارەکان کاردەکات، هەربۆیە پێویستە بۆ پێشگرتن لە هەر هەوڵ و کارێکی تێکدەرانە گفتوگۆ بکرێت بەتایبەت لە ڕۆژئاوا.
کۆبوونەوەی پارتی دەم لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی چارەسەریی دیموکراسی و شێوازەکانی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا. لە ڕوانگەی ئۆجەلانەوە، مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی پرۆسەکە بەستراوەتەوە بە هەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی ڕوون و دەستبەکاربوونی دامەزراوە فەرمییەکان بۆ چەکدانان و بەدیموکراتیزەکردنی سیاسەت، لەپاڵ درککردن بە کاریگەریی هاوکێشە هەرێمییەکان کە دەکرێت ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆیان لەسەر ئاراستەی ئاشتی هەبێت.
دوران کاڵکان: تەنیا ئۆجەلان دەتوانێت پڕۆسەکە جێبەجێبکات
شاندی ئیمراڵی: دەبێت ئۆجەلان ڕۆڵێکی دامەزراوەیی و چالاکی هەبێت
ئۆجەلان: ئەو قسانەی بە ناوی منەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە
لیژنەی داد لە پەرلەمانی تورکیا پرۆژەیاسای چوارچێوەی پەسەند کرد