
عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت ئەو شتانەی بەناوی ئەوەوە لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە، بە پیلانگێڕیی دژی خۆی ناویان دەبات و دەڵێت: "کاری نەیارانی پرۆسەکەن.
ئۆجەلان لەبارەی بڵاوکراوە کە دەگوترێت کۆنووسی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئیمراڵین پەیامێکی گەیاندووەتە پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) تاوەکو بۆ ڕایگشتیی بڵاوبکرێتەوە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاماژەی بەوەکردووە، ئیرادەی هەریەک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە)، ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری لەسەر بانگەوازی ئەو و لە کۆتاییدا بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی ئەو ئەنجوومەنەی لە چوارچێوەی یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و بەهێزکردنی یەکگترنی کۆمەڵایەتی، "ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە هەنگاوی پڕدڵنیایی بەرەو پێشەوە دەچێت" و دەشڵێت: "لە پرۆسەکەدا گەیشتووینەتە قۆناغێکی هەستیار".
ئۆجەلان دەشڵێت: "هەوڵی هەندێک لایەن بۆ پەکخستنی پرۆسەکە لەم سەردەمە مێژوویییەدا، پیلانگێڕییە لە دژی من" ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو نووسین و کۆنووسانەی لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەناوی منەوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە". دەشڵێت: "ئەمە کاری تێکدەرانەی دژبەرانی پرۆسەکەن".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئۆجەلان جەخت دەکاتەوە لەوەی زیاتر پەرە بە هەوڵەکانی دەدات بۆ بنیاتنانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و دەڵێت: "داوا لە هەمووان دەکەم بەگیانی برایەتی؛ بە شێوازی عەقڵانی و هۆشیارانە هەڵسوکەوت بکەن".
شاندی ئیمراڵی: ئەو قسانەی بە ناوی ئۆجەلانەوە بڵاودەکرێنەوە ناڕاستن
ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵی بۆ چوارەمین جار کۆبوونەوە





