جارێکی دیکە شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە
پوختەی هەواڵ
- کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و عەبدوڵا ئۆجەلان
- بڕیارە سبەی پارتی دەکەم ڕاگەیێنراوی هەبێت
- کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندووە
- گفتوگۆ کردن لەبارەی قۆناغی یاسایی پرۆسەی چارەسەریی
- دواین سەردان 20ـی تەمموز بووە
شاندی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە و بڕیارە سبەی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) ڕاگەیێنراوێک لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوبکاتەوە.
پێکهاتەی شاندەکە
نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، شاندی ئیمراڵی کە لە هەریەک لە لە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ پێکهاتبوو، بەمەبەستی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەردانی دوورگەی ئیمراڵی کرد.
ماوەی کۆبوونەوەکەی شاندنی ئیمراڵی و ئۆجەلان
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی پارتی دەم، کۆبوونەوەکە ماوەی سێ کاتژمێری خایاندووە و شاندەکە دوورگەکەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە.
ئەوەش زانراوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی قۆناغی یاسایی پڕۆسەی چارەسەریی و ڕەشنووی یاسای چوارچێوە بکرێت، کە بڕیارە بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە بنێردرێتە پەرلەمانی تورکیا.
دواین سەردانی شاندی ئیمراڵیی پارتی دەم بۆ دوورگەکە، لە 20ـی تەمموزدا بوو بۆ لای ئۆجەلان و ڕێبەرە زیندانییکراوەکەی پەکەکە جەختی لە گرنگیی دەرکردنی یاسای چوارچێوە کردەوە.
ڕەشنووسی یاسای چارەسەری
سەردانەکەی شاندی ئیمراڵی لەکاتێکدایە، سەرەڕای ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت، لەم هەفتەیەدا ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە بگاتە پەرلەمانی تورکیا، بەڵام میدیای تورکیا باس لە بوونی ناکۆکی لەبارەی ڕەشنووسەکە لە نێوان کورد و دەسەڵاتدا دەکات.
یەکەم دیداری شاندی ئیمراڵی لەمیانی پرۆسەی ئەمجارەی چارەسەرییدا کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2024دا دەستیپێکرد، لە کۆتا ڕۆژەکانی هەمان ساڵدا ئەنجامدرا و تیایدا ئۆجەلان ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە ڕاگەیاند.
ئۆجەلان لە 27ـی شوباتی 2025دا بانگەوازی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی لە پەکەکە کرد و لە وەڵامدا پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕۆژانی پێنج بۆ حەوتی ئایاری 2025، کۆنگرەی 12ـی سازکرد و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/223391
https://channel8.com/kurdish/news/223408
59 خولەک پێش ئێستا