ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵی بۆ چوارەمین جار کۆبوونەوە
پووختەی هەواڵەکە
- ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لە شاندی ئیمراڵی کرد
- کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان بۆ گفتوگۆکردن بووە لە بارەی پرۆسەی ئاشتی
سەرۆککۆماری تورکیا و شاندی ئیمراڵی، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغی یاسایی پڕۆسەی ئاشتی و هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەکە، بۆ چوارەمین جار کۆبوونەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە، لەگەڵ شاندی ئیمراڵی کۆبووەوە.
ئەندامانی شاندی ئیمراڵی بۆ لای ئەردۆغان
شاندی ئیمراڵی لە کۆبوونەوەکەدا پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان، یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاری پارتی دەم لەسەر بازنەی وان و میتحەت سانجار، پەرلەمانتاری پارتی دەم لەسەر بازنەی ڕحا.
ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە
- تاوتوێکردنی پرۆسە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە
- گفتوگۆ لەسەر قۆناغی یاسایی پڕۆسەکە و ئەو یاسایە
- بڕیارە شاندەکە ڕاگەیێنراوی هەبێت لەسەر دیدارەکە
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیبراهیم کاڵن سەرۆکى میت و ئەفکان ئالا جێگرى سەرۆکى گشتیى ئاکپارتى ئامادەبوون، باس لە پڕۆسەی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، قۆناغی یاسایی پڕۆسەکە و ئەو یاسایە کرا، کە ڕۆژی 10ـی ئاب لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا.
بڕیارە شاندەکە ڕاگەیێنراوێک لەبارەی وردەکاریی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا بڵاوبکاتەوە.
چوارەم کۆبوونەوەی شاندنی ئیمراڵی و ئەردۆغان
ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵی تاوەکو ئێستا چوار جار کۆبوونەتەوە.
یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان
ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵی بۆ یەکەم جار لە 10ـی نیسانی 2025 کۆبوونەوە. کۆبوونەوەی دووەم لە حەوتی تەمموز و چوار ڕۆژ پێش چەک سووتاندنی پەکەکە کرا و جاری سێیەمیش لە 11ـی شوباتی ئەمساڵ کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکەی چوارشەممە بووە چوارەمین کۆبوونەوەی نێوانیان.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
میدیای تورکیا هەنگاوە یاساییەکانی پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکات
پەرلەمانی تورکیا یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و بەهێزکردنی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی پەسەند کرد
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ بەرپرسی یەکە کارگێڕییەکان لەبارەی پرۆسەکە کۆدەبێتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا