میدیای تورکیا هەنگاوە یاساییەکانی پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکات
عەدنان ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵ
- لە داهاتوودا و لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا، چەند هەنگاوێکی یاسایی دەنرێن و ژمارەیەک چاکسازیی یاسایی دەکرێن.
- پرسی قەیووم، یاسای سزادانی تورکی و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان.
- میدیای تورکیا: گۆڕانکاری لە دوو یاسای سەرەکیدا دەکرێت
- میدیاى تورکیا: یاساکان بریتین لە یاسای سزادانی تورکی و یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
هەنگاوى داهاتووى پڕۆسەکە
وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، هەنگاوی داهاتووی پڕۆسەی ئاشتی کە ئەنقەرە بە تورکیای بێ تیرۆر ناوی دەبات، لەبارەی پرسی قەیووم دەبێت و هەنگاوەکەش پشت بە ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنە پەرلەمانییەکەی پڕۆسەی ئاشتی دەبەستێت، کە شوباتی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە.
بە گوێرەى ڕاپۆرتەکەى لیژنە هاوبەشەکە
- لە بری ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ، قەیووم بۆ شارەوانییەکان دابنێت.
- ئەنجوومەنی شارەوانیی سەرۆک هەڵدەبژێرێت.
- کار لەسەر گەڕاندنەوەی سەرۆکی شارەوانییە دوورخراوەکان بۆ سەر ئەرکەکانیان دەکرێت.
- لە چوارچێوەی هەنگاوە یاساییەکانی داهاتوو، گۆڕانکاری لە یاسای سزادانی تورکی و یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەکرێت.
- ئامانج لەو کارەش فراوانکردنی سنوورەکانی ئازادیی سیاسی و بیرکردنەوەیە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، تورکیا بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای دەستووریی خۆی و بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپای جێبەجێ نەکردووە، لەوانەش ئازادنەکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و عوسمان کاڤاڵا. یەکێک لە هەنگاوە یاساییەکانی داهاتوو، کردنەوەی دەرگایە بەڕووی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ئەو دوو دادگایەدا.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/225400
عەدنان ئەحمەد
3 کاتژمێر پێش ئێستا