پەرلەمانی تورکیا یاسای هاودەنگیی نیشتمانی و بەهێزکردنی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی پەسەند کرد

عەدنان ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی تورکیا
کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی تورکیا

پووختەی هەواڵەکە:

  • یاساکە بە دەنگی 468 بەڵێ و 88 دەنگی نەخێر پەسەند کرا
  • ئاکپارتی و مەهەپە و پارتی دەم و جەهەپە و هوداپار و پارتی ڕەنج و پارتی کرێکاری تورکیا دەنگیان بە یاساکە دا
  • ئیی پارتی بە نەخێر دەنگی بە یاساکە دا
  • زۆربەی پەرلەمانتارانی پارتی نوێ  بە بەڵێ دەنگیان بە یاساکە دا
  • زۆربەی پەرلەمانتارانی ڕێگەی نوێ بە بەڵێ دەنگیان بە یاساکە دا
  • یاساکە پاش دڵنیابوونی تورکیا لە چەکدانانی پەکەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن

پاش نزيكەی 12 اتژمێر لە گفتوگۆ، پەرلەمانی تورکیا یاسای پرۆسەی ئاشتی پەسەند کرد و بڕیارە پاش دڵنیابوون لە چەکدانانی پەکەکە، یاساکە بچێتە بواری جیبەجێکردنەوە.


گفتوگۆی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا


گفتوگۆی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پڕۆژەیاسای هاودەنگی نیشتمانی و بەهێزکردنی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی، کە ئەنقەرە بە تورکیای بێتیرۆر ناوی دەبات، کاتژمێر 11ـی ڕۆژی دووشەممە دەستیپێکرد و سەرۆک و پەرلەمانتارانی پارتەکان، بۆچوونی خۆیان لەبارەی پرۆسەکە خستەڕوو.

پاش نزیکەی 12 کاتژمێر گفتوگۆ، پڕۆژەیاساکە ، بە 468 دەنگی بەڵی و 88 دەنگی نەخێر و شەش دەنگی سپی پەسەند کرا.

ئاکپارتی، مەهەپە، جەهەپە، پارتی دەم، پارتی کرێکاری تورکیا، پارتی ڕەنج و هوداپار بە بەڵێ دەنگیان بە یاساکە دا، بەشی زۆری پارتی نوێ و ڕێگەی نوێ بە بەڵێ دەنگیان دا، سەرلەنوێ ڕەفا دەنگی نەدا و ئیی پارتی بە نەخێر دەنگی بە یاساکە دا.

پاش چەکدانانی پەکەکە یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • بەگوێرەی یاساکە ژمارەیەک زۆر لە ئەندامانی پەکەکە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ تورکیا و باکووری کوردستان
  • ئۆجەلان و سەرکردەکانی پەکەکە یاساکە نایانگرێتەوە
  • ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە تۆماتبار بە کوشتن یاساکە نایانگرێتەوە
  • ئەو ئەندامانەی پێش 2005 بە زیندانیی هەمیشەیی سزادراون یاساکە نایانگرێتەوە
  • پەرلەمانی تورکیا تاوەکو تشرینی یەکەم چووە پشووی هاوینەوە

پڕۆژەیاساکە کە لە 12 خاڵ پێکدێت، پێنجی ئاب بە واژۆی 367 پەرلەمانتار، پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا بوو.

18 کاتژمێر گفتوگۆی لیژنەی دادی پەرلەمان

پاش 18 کاتژمێر گفتوگۆ لە لیژنەی دادی پەرلەمان، دەقی پڕۆژەیاساکە لەو لیژنەیەدا پەسەند کرا.

پاش دەرچوونی ئەم یاسایە، پێویستە چەکدانان و کۆتاییهاتنی پەکەکە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی تورکیاوە پشتڕاستبکرێتەوە، دوای ئەوە، پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، ڕاپۆرتی دەزگا ئەمنییەکان لەبارەی چەکدانانی پەکەکە پەسەند بکات و بە بڕیارێک لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوبکرێتەوە.

شەش مانگ بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە دیاری دەکرێت

پاش بڵاوبوونەوەی بڕیارەکە، یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و شەش مانگ کات بە ئەندامانی پەکەکە و ئەو کەسانە دەدرێت لەسەر دۆسیەی پەکەکە چوونەتە وڵاتانی دەرەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ باکووری کوردستان و تورکیا.

پاش دەرچوونی یاساکە، پەرلەمانی تورکیا چووە پشووەوە و ساڵی نوێی یاسادانان لە یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەستپێدەکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پەرلەمانی تورکیا بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چوارچێوە کۆدەبێتەوە

لیژنەی داد لە پەرلەمانی تورکیا پرۆژەیاسای چوارچێوەی پەسەند کرد

دەمیرتاش پەیامێک لەبارەی یاسای چوارچێوە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات

بەڕێوەبەریی تەڤگەر: یاسای پڕۆسەکە هەڵە و کەموکورتی جددی تێدایە

تەمەللی: ڕۆڵی ئۆجەلان لە قۆناغی پاش دەرچوونی یاساکە گرنگتر دەبێت

عەدنان ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا